شۆك... "ئاشكرا بوو كریستیانۆ په‌یوه‌ندی به‌ یانه‌یه‌كی كه‌نداوی عه‌ره‌بی ده‌كات"

"كریستیانۆ له‌گه‌ڵ به‌رپرسێكی عه‌ره‌ب ئه‌م پلانه‌ی داڕشتووه‌"

ڕۆژنامەی "ئینتەرلێنیس"ـی ئیسپانی هەواڵێکی گەورەی تەقاندۆتەوە تێیدا باس لە پەیوەندی کردنی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی ئەستێرەی یانەی یوڤێنتۆسی ئیتاڵی دەکات بۆ یانەیەکی ئیماڕاتی .

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ڕۆناڵدۆ بەمەبەستی وەرگرتنی خەڵاتی گڵۆب سۆکۆ ڕوویکردە شاری دوبەی، لەوێدا چاوی بە بەڕێوەبەرێکی کاروباری یاریزانان دەکەوێت، ئەو بەڕێوەبەرە داوای لە ڕۆناڵدۆ کردووە ڕووبکاتە خولی ئیماراتی .

ئەو ڕۆژنامەیە باس لەوەش دەکات کە ئەو بەڕێوەبەره‌ بەڵێنی بە ڕۆناڵدۆ داوە گەر بێت پێشنیارەکەی قەبوڵ بکات ئەوا مووچەی ساڵانەی 60 ملیۆن یۆرۆ دەبێت لەگەڵ یانەکەدا واتە دوو هێندەی ئەو مووچەیەی کە کوڕە ئاڵتونیەکەی پۆرتوگێز لە یوڤێ وەریدەگرێت.

هاوینی ساڵی ڕابردوو کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ دوای 9 ساڵی پڕ لەشکۆمەندی ڕیزەکانی یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانی جێهێشت و ڕوویکردە یانەی یوڤێنتۆسی ئیتاڵی، لەگەڵ یانە نوێیەکەشیدا درەوشاوەتەوە و کاریگەریێکی تەواوی تەنیوە لەسەر ئەنجامەکانی ئەم دواییەی خانمە پیرەکە .

بەڵام بەتێپەڕبوونی کات و هەڵکشانی تەمەنی ڕەنگە کریس نەتوانێ وەک جاران یانه‌ زه‌به‌لاحه‌كان بدا بەزەویدا و بوونی خۆی لەنێو زلهێزەکانی ئەورووپا بسەلمێنێت بۆیە پەیوەندیکردن بەخولێکی وەک ئیماڕات بژاردەیەکی باشدەبێت.

ئاماده‌كردنی: سەردار جەبار