سبه‌ی هه‌ولێر یه‌كه‌مین یاری خۆی له خولی نایابی عێراق ده‌كات
هه‌ولێر سبه‌ی پێنجشه‌ممه له گه‌ڕی یه‌كه‌می خولی نایابی عێراقی بۆ وه‌رزی 2019 – 2020، له یاریگای یه‌كه‌می فره‌نسۆ هه‌ریری، میوانداریی نه‌وتی باشوور ده‌كات، كه ئه‌مه یه‌كه‌م یاریی ئه‌م وه‌رزه‌ی هه‌ولێر ده‌بێت له یاریگای خۆی و يارييه‌كه‌ش له كاتژمێر(6)ـی ئێواره ده‌بێت.
هه‌ولێر به‌سه‌ركردایه‌تی راهێنه‌ر ئه‌كره‌م سه‌لمان گۆڕانكاری زۆری بۆ وه‌رزی نوێی خوله‌كه كردووه، به‌مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كانی ئه‌م وه‌رزه‌ی له پارساڵ باشتر بێت، چونكه وه‌رزی رابردوو دوای گۆڕینی دوو ده‌سته‌ی راهێنه‌ران ئینجا توانی مانه‌وه‌ی خۆی له خوله‌كه مسۆگه‌ر بكه‌ن.
هه‌ولێر بۆ یه‌كه‌مین یاری ئه‌م وه‌رزه له خولی نایابی عێراق، هه‌ریه‌ك له شوان مامۆ، كامه‌ران خالید و دانا عوسمانی به‌هۆی پێكانه‌وه له‌ده‌ستداوه.
نه‌وتی باشوور، به‌راهێنه‌رایه‌تی عادل ناسر، به‌هۆی بوونی داهاتێكی باشی یانه‌كه، توانیویه‌تی باشترین ئاماده‌كاری بۆ تیپه‌كه‌ی بكات، چه‌ند یاریزانێكی پیشه‌گه‌ریشی هه‌یه، له‌وانه (جاكۆب یۆمبی) كامیرۆنی، كه له ناوه‌ڕاست یاریی ده‌كات، (ئاده‌م عه‌بدولباست)ـی گانای له هێرشبه‌ر یاریی ده‌كات، یاریزان (دی سانتۆس) هێرشبه‌ر یاریی ده‌كات.
هه‌ولێر له پێناو ركابه‌ریكردنی نازناوه‌كه بۆ ئه‌م وه‌رزه 3 یاریریزانی پیشگه‌ری هێناوه ئه‌وانیش (تیگانی بلعید)ـی به‌رگه‌ز تونسی ناوه‌ڕاستكاره، كه ته‌مه‌نی 32 ساڵه، (كریستۆڤه‌ر میندۆگا)ـی به‌ره‌گه‌ز كامیرۆنی، له هێرشبه‌ر یاریی ده‌كات، له‌گه‌ڵ ئه‌براهام ئه‌سیدۆ.
هه‌ولێر(8) یاریی فه‌رمی له‌گه‌ڵ نه‌وتی باشوور ئه‌نجامداوه، هیچ یارییه‌كی نه‌بردۆته‌وه، چوار دۆڕان و چواریه‌كسان بوونی هه‌یه، له مێژووی یارییه‌كانی (9) گۆڵی له‌گه‌ڵ ئه‌و تیپه لێكراوه و (5) گۆڵیشی كردووه، هه‌ولێر چاوی له‌وه‌یه یه‌كه‌م یاریی له خوله‌كه و له‌و تیپه‌ش بباته‌وه، ئه‌و گرێكوێره‌یه‌ی 7 ساڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه هه‌یه‌تی بیكاته‌وه.
زه‌ردپۆشه‌كانی هه‌ولێر خاوه‌نی چوار نازناوی خولی عێراقین، یه‌كه‌م نازناویشی له‌گه‌ڵ ئه‌كره‌م سه‌لمانی راهێنه‌ری ئێستای بووه، كه ته‌مه‌نی 70 ساڵه، هه‌ولێر له 1968 دامه‌زراوه، وه‌رزی رابردووش یانه‌ی شورته توانی نازناوی خولی نایابی عێراقی بباته‌وه.