هه‌ڵمه‌تی پشتگیریكردن بۆ مانه‌وه‌ی گاریس به‌یل ده‌ستیپێكرد
کاسێمیرۆ ناوەراستکاری یانەی ریال مەدرید پشتگیری مانەوەی گاریس بەیل یاریزانی وێلزی لە ریزەکانی یانەکەی دەکات و چه‌ند یاریزانێكی دیكه‌ش پشتگیری خۆیان بۆ ئه‌و یاریزانه دووپات ده‌كه‌نه‌وه.
دوای بردنەوەکەی ریال مەدرید بەرامبەر سێلتاڤیگۆ لە یەکەم یاری وەرزی نوێ لالیگا، دوای یارییەکە کاسێمیرۆ ناوەڕاستکاری شاهانەکان پشتگیری خۆی بۆ مانەوەی یاریزانە وێلزیەکە راگەیاند و گوتی: ''بەیل یاریزانێکی گرنگ بووە لە رابردوو و چەندین ناسناوی لەگەڵ یانەکەی بەدەست هێناوە، ئەو چەندان یاری کۆتایی بەشداری کردووە و گۆڵی بۆ یانەکەمان کردووە، بۆیە پێویستە یاری بکات و ئەو یاریزانێکی گەورەیە بۆ ئێمە''.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، هه‌ریه‌ك له تۆنی كرووس و لوكاس ڤاسكێز مانه‌وه‌ی گاریس به‌یل له ریال مه‌درید به پێویست ده‌زانن و به میدیاكانیان راگه‌یاندووه یاریزانه وێڵزییه‌كه ده‌توانێت كاری گه‌وره له نێو یاریگه بكات.
ئەم قسانەی یاریزانه‌كانی ریال مەدرید لە کاتێکدایە، زینەدین زیدانی راهێنەری فڕەنسی ئەم یانەیەش دوای یارییەکە مانەوەی گاریس بەیلی لە یانەکەی راگەیاند و جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه ئه‌و یاریزانه له یه‌كه‌مین یاری وه‌رزی نوێی لالیگا ئاستێكی به‌رزی پێشكه‌ش كرد.