ئه‌مشه‌و بارسێلۆنا یارییه زه‌حمه‌ته‌كه‌ی ده‌كات
ئه‌مشه‌و بارسێلۆنا و ناپۆلی له دووه‌م رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی نێوانیان له ئه‌مریكا به‌یه‌ك ده‌گه‌ن، بۆ ئه‌م یارییه‌ش یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه به‌بێ مێسی یارییه‌كه‌ی ده‌كات.
چوارشه‌ممه‌ی رابردوو هه‌ردوو یانه له یاریی یه‌كه‌میاندا رووبه‌روو بوونه‌وه و یانه ئیسپانیه‌كه یارییه‌كه‌ی به زه‌حمه‌ت به دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێك برده‌وه، ئه‌مشه‌ویش كاتژمێر 12:00 به كاتی هه‌ولێر بۆ دووه‌م یاریی له‌سه‌ریه‌ك به‌یه‌ك ده‌گه‌ن.
بارسێلۆنا ده‌یه‌وێت به باشترین شێوه ئاماده بێت پێش ئه‌وه‌ی ده‌ست به هه‌ڵمه‌تی پارێزگاریكردن له نازناوی لالیگا بكات كه له یه‌كه‌م یارییدا له ئه‌ركێكی سه‌خت رووبه‌رووی ئاتڵێتیك بلباو ده‌بێته‌وه.
له باره‌ی ئه‌م یارییه، كارلۆ ئانچیلۆتی راهێنه‌ری یانه‌ی ناپۆلی ده‌ڵێت: ئێمە لە هەوڵی ئەوەداین بە باشترین شێوەی ئامادەکاری بۆ وەرزی داهاتوو بکەین، بۆیە بارسێلۆنامان هەڵبژارد بۆ دوو یارییە دۆستانەکە.
كارلۆ گوتیشی: بارسێلۆنا یاریزانی باشی هەیە، بە تایبەت لە هێڵی پێشەوە ئەوان خاوەنی چەندین یاریزانی بە توانان، بە بڕوای من گەڕانەوەی نێیمار بۆ ئەم یانەیە کاری راهێنەرەکەیان سەخت دەکات، چونکە وەکو راهێنەر کارێکی سەخت دەبێت بتوانیت کۆنترۆڵی ئەم هێڵەی هێرشبردنە بکەیت.
ئانچیلۆتی ده‌شڵێت: نامەوێت سەبارەت بە گواستنەوەی خامێس رۆدریگێز یاریزانی یانەی ریاڵ مەدرید هیچ قسەیەک بکەم، چونکە رۆژێکی باشتان بۆ ئەم بابەتە هەڵنەبژاردووە، لە داهاتوودا هەموو شتێک یەکلا دەبێتەوە، ماوەیەکی باشمان لە پێشە بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانانەی کە هەوڵیان بۆ دەدەین.