سۆڵشار: من دڵخۆشم و با رۆژنامه‌كانیش هه‌ر درۆ بكه‌ن
سۆڵشایه‌ر راهێنه‌ری یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد له باره‌ی یارییه‌كه‌ی سبه‌ی به‌رامبه‌ر تۆتێنهام ڕه‌تی كرده‌وه ئه‌نجامی یارییه‌كه هیچ له پێگه‌ی ئه‌و بگۆڕێت، ده‌شڵێت: ئه‌وه‌ی له باره‌ی دوورخرانه‌وه‌ی من ده‌گوترێت ته‌نیا درۆی به‌شێك له میدیاكانه.
له پرێس كۆنفرانسێووك پێش یارییه‌كه‌ی سبه‌ی، سۆڵشایه‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری هونه‌ری مانچێسته‌ر یونایتد گوتی: دڵخۆش له مانچێسته‌ر و لێره به‌رده‌وام ده‌بم، با رۆژنامه‌كانیش هه‌ر درۆ بكه‌ن.
سۆلشایه‌ر ده‌شڵێت: كاتێكی باشه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین بگه‌رێینه‌وه بۆ ركابه‌رایه‌تی كردن، ئێمه ئه‌م وه‌رزه له‌گه‌ڵ یانه به‌هێزه‌كان باش بووین و ئه‌نجامه‌كانمان خراپ نه‌بووه.
راهێنه‌ری شه‌یتانه سووره‌كان گوتیشی: تۆتێنهام یانه‌یه‌كی باشه، بۆ ئه‌م یارییه ته‌واو ئاماده‌ین و متمانه‌م به یاریزانه‌كانم هه‌یه، پلانێكی زۆر جیاوازمان بۆ ئه‌م یارییه نییه هاوشیوه‌ی یاریه‌كانی دیكه بۆ سێ خاڵ یاری ده‌كه‌ین، به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگه ده‌مانه‌وێت هه‌ر چۆنێك بێت سی خاڵ به‌ده‌ست بێنین.
سۆڵشایه‌ر گوتیشی: من لێره زۆر باشم و دڵخۆشم، رۆژنامه‌كان چی ده‌ڵێن ئازادن ئه‌م چیرۆكه هه‌ڵبه‌ستراوانه شایه‌نی پێكه‌نینه، ده‌زانم ئه‌م چیرۆكانه له كوێ سه‌رچاوه ده‌گرێت، به‌ڵام ئه‌وان با به‌رده‌وام بن له درۆكردن من هه‌ر لێره‌م.
له گه‌ڕی پازده‌یه‌می پرێمه‌رلیگ، سبه‌ی چوارشه‌ممه، مانچێسته‌ر یونایتد و تۆتێنهام له كاتژمێر 10:30ـی شه‌و به‌یه‌ك ده‌گه‌ن.