ماركا گرێبه‌ستی داهاتووی زێدان ئاشكرا ده‌كات
رۆژنامه‌ی ماركای نزیك له یانه‌ی ریال مه‌درید ئاشكرای كردووه كه زینه‌دین زێدان بۆ هاوینی داهاتوو داوای سادیۆ مانی هێرشبه‌ری سه‌نیگالی یانه‌ی لیڤه‌رپوول ده‌كات.
رۆژنامه‌ی ماركا له چاپی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 25 ئاداری 2019، هه‌واڵی گواستنه‌وه‌ی سادیۆ مانی بۆ ریال مه‌درید له به‌رگی رۆژنامه‌كه‌ی بڵاو كردۆته‌وه.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، زیزۆ پێیوایه سادیۆ مانی له باڵه‌كانی یاریگه ده‌توانێت خێرایی بۆ ریال مه‌درید بگه‌ڕێنێته‌وه و ناوی ئه‌و هێرشبه‌ره سه‌نیگالییه‌ی به گوێی پێرێزی سه‌رۆكی ریال مه‌درید چڕپاندووه كه پێویسته بۆ وه‌رزی داهاتوو په‌ڵكیشی یاریگه‌ی بێرنابیۆی بكات.
سادیۆ مانێ له‌گه‌ڵ یانه‌ی لیڤه‌رپوول تا ئێستا له سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتییه‌كان 111 یاری كردووه، 55 گۆڵ و 21 ئاسیستی تۆمار كردووه.