له ئه‌شكه‌وتى كونه‌با سيحرى سرووشت خۆى نمايش ده‌كات
K24 – ده‌ربه‌نديخان:
ئەشکەوتی کونەبا کەوتووه‌تە بناری شاخی گوڵان بە ڕووی دەربەندیخان و دەروازەی ئه‌شکەوتەکە بریتیە لە تەنها ڕێگایەک و دوواتر دابەش بووە بۆ دوو رێگا بە ئاراستەی باکوور و باشوور و رێگەی باکوور درێژیيەکەی زیاترە و بریتیيە لە چەند رێگایەکی دابەش بوو.
ئەم ئەشکەوتە پێکهاتەیەکی سرووشتیيە، پێکهاتەی ناوەوەی بەرد و قسڵ و کلس و خۆڵە.
لە ئەنجامی بوونی رادەی بەرزی شێ و ئاو، هه‌روه‌ها بوونى پێکهاتەیەکی بەردی کلسینی رووپۆش و هه‌بوونى مادده‌كانى جۆری ئەسکەلەتایت و مەگناتایت، رووپۆشی ناوەوەی ئەشکەوتەکەی کردووە بە چینێکی میتالیکی جوانی درەوشاوەی ناوازە.
بەردە کلسینەکان کۆمەڵێکی رەنگاوڕەنگی جیاواز بە یەکن، بەپێی دابەشبووی جۆری رەنگی خۆڵەکان به ناو ئه‌شكه‌وته‌كه‌دا دابه‌ش بوون.
فۆتۆ : کاروان یاره