به وێنه... بزانهی ناوی ئەستێرەکانی تۆپی پێی جیھانی لە چییەوه ھاتووە
ڕۆژانە چەندین جار گوێبیستی ناوی ئەستێرەکانی جیھانی تۆپی پێ دەبین، بەڵام بیرمان لەوە نەکردۆتەوە ناوی ئەوانە لە چییەوە ھاتووە، کێ ئەو ناوانەی بۆ ھەڵبژاردوون و ھۆکارەکەی چی بووە، ھەندێک جار لە خۆشەویستی کەسایەتییەکی جیھانی ئەو ناوەیان بۆ کوڕەکەی خۆیان ھەڵبژاردووە دیارترین ئەستێرەکانی جیھان لەم ڕاپۆرتەدا ببینە.
1- ماریا دۆلۆرێس سانتۆس، دایکی ئەستێرەی پۆرتوگالی، کریستیانۆ رۆناڵدۆ بەھۆی سەرسامی بە ڕۆناڵد ریگانی سەرۆکی کۆچکردووی پێشووی ئەمێرکا ئەم ناوەی بۆ ئهستێرهكهی ریال مهدرید ھەڵبژاردووە.
2- خۆرخێ مێسی، کوڕەکەی خۆی، کە ئەستێرەی بارسێلۆنایە، لە خۆشەویستی بۆ گۆرانیبێژی ئەمێریکی، لیۆنێل ریچێ، ناو ناوە لیۆنێل مێسی.
3- پێپی بەرگریکاری پۆرتوگالی, ناوی راستەقینەی کلێپەر لاڤێران لێما فێرێرا، دایکی بههۆی ئهوهی زۆر ئارەزووی زانستی کردووە، لە خۆشەویستی بۆ زانای بەناوبانگ یۆھانس کلیپەر، ئەم ناوەی بۆ كلیپهر پیپی بهرگریكاری پێشووی ریال مهدرید ههڵبژاردووه.
4- زێنەدین زێدان ناوی کورەکەی خۆی ناوە ئینزۆ، بەھۆی خۆشەویستیەکی زۆری بۆ ئینزۆ فڕانچیسکۆلی ئەستێرەی پێشووی ھەڵبژاردەی ئۆروگوای كه تا ئێستاش زیزۆ لهگهڵ ئینزۆی ئۆروگوایی پهیوهندییهكی بههێز له نێوانیاندا ههیه.
5- دێنیس بێرکامپ، ئەستێرەی پێشووی یانهی ئارسێناڵ و ههڵبژاردهی هۆڵهندا، باوکی بەھۆی خۆشەویستی بۆ یاریزانی پێشووی مانچێستەر یونایتد، دێنیس لیۆ ئەم ناوەی له كوڕهكهی ناوە كه ئێستا دێنیس لیۆ له ژیاندا ماوه و تهمهنی 77 ساڵه.
6- مارکۆ ئاسێنسیۆ، ئەستێرەی ریال مەدرید، دایکی بەھۆی سەرسامی بۆ ئەستێرەی ھۆڵەندی مارکۆ ڤان باستنەوە ئەم ناوەی بۆ کوڕەکەی ھەڵبژاردووە.
ئامادەکردنی: بارزان ئەکرەم