به وێنه و ڤيديۆ.. ره‌وشى هاتوچۆى رێگه‌ى هه‌ولێر كۆيه ببينه
K24 – هه‌ولێر:
پێش نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ، به هۆى ده‌رچوونى ژماره‌يه‌ك له دانيشتوانى شارى هه‌ولێر به مه‌به‌ستى سه‌يران بۆ ناوچه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى شار، خنكانى هاتوچۆ و تێكچڕژانى ئۆتۆمبێل له سه‌ر رێگه‌ى سه‌ره‌كى هه‌ولێر – كۆيه و له نزيك يه‌كتربڕى ده‌ربه‌ندى گۆمه‌سپان روويدا و به‌و هۆيه‌وه به‌شێك له سه‌يرانكاران، ناچار بوون ماوه‌ى چه‌ند كاتژمێرێك له ئۆتۆمبێله‌كانياندا بمێننه‌وه.
له‌و باره‌يه‌وه به‌ڕێوبه‌رايه‌تى پۆليسى هاتوچۆى هه‌ولێر رايگه‌ياندووه، حاڵه‌ته‌كه به هۆى ژماره‌ى زۆرى سه‌يرانكاران و هاتنى 35 ئۆتۆمبێلى بارهه‌ڵگر له رێگه‌ى كۆيه‌وه به‌ره‌و هه‌ولێر روويداوه.
درووستبوونى ئه‌و حاڵه‌ته بووه‌ته هۆى نيگه‌رانى ئه‌و هاووڵاتيانه‌ى به مه‌به‌ستى سه‌يران روويان له ناوچه سرووشتييه‌كان كردبوو و هاوكات چالاكان له رێى تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى فه‌يسبووكه‌وه گرته‌ى ڤيديۆيى و وێنه‌ى حاڵه‌ته‌كه‌يان بڵاوكردووه‌ته‌وه و نيگه‌رانيان له دره‌نگ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كه‌يان ده‌ربڕيوه و پرسياريان له رۆڵى پۆليسى هاتوچۆ كردووه.
فۆتۆ: له واڵى ئه‌رشه‌د خه‌ليل شوانى وه‌رگيراوون