توركمانه‌كان داواى وه‌زاره‌تێك يان ده‌سته‌يه‌كى تايبه‌ت به خۆيان ده‌كه‌ن
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ لايه‌نه توركمانييه‌كان كۆبوونه‌وه و دواى كۆبوونه‌وه‌كه، ئايدن مه‌عروف، ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سياسى به‌ره‌ى توركمانى، له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانيدا رايگه‌ياند، ئه‌وان داوا ده‌كه‌ن، وه‌زاره‌تێك، دهستهيهك يان راوێژكارێكى تايبه‌ت به كاروبارى توركمان له كابينه‌ى نوێى حكومه‌تى هه‌رێم هه‌بێت.
ئايدن مه‌عروف دووپاتيكرده‌وه، توركمانه‌كان سوورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى به‌شدارى له كابينه‌ى نوێى حكومه‌ت بكه‌ن و جه‌ختيش له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه، له سه‌رۆكايه‌تى په‌رله‌مان و حكومه‌ت داواى نوێنه‌ر ده‌كه‌ن.
روونيشيكرده‌وه، ئه‌وان داواى يه‌كێك له جێگره‌كانى سه‌رۆكى هه‌رێم، سه‌رۆكى په‌رله‌مان و سه‌رۆكى حكومه‌ت ده‌كه‌ن و له كۆبوونه‌وه‌ياندا شاندى پارتى دووپاتيان كردووه‌ته‌وه، كه گرنگه توركمان له سه‌رۆكايه‌تى حكومه‌ت و په‌رله‌مان بوونيان هه‌بێت.
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كرد، ئه‌وان داوايان كردووه له حكومه‌تيش به‌شدارى بكه‌ن. هه‌روه‌ها دهستهيهك يان وه‌زيرێك ته‌رخان بكرێت بۆ كاروبارى توركمان و نوێنه‌رايه‌تييان بكات.