خانمه قوتابییه‌كه‌ی كۆیه: هه‌ڕه‌شه‌یان له خۆم و دایكم كردووه و هاوسه‌ره‌كه‌شم فه‌سڵ كراوه
K24 - كۆیه:
ماچین نه‌به‌ز، ئه‌و خانمه قوتابییه‌ی په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌كانی كۆیه، كه له ئاهه‌نگێكی رێزلێنان، ده‌سته‌ی كارگێڕی په‌یمانگاكه‌ی به "گه‌نده‌ڵی" تۆمه‌تبار كرد، رایده‌گه‌یه‌نێت، هەڕەشەیان لەخۆی و دایکی و زاوایەکەیان كراوه و مێردەکەشی کەقوتابی پەیمانگایە فەسڵ کراوە.
ئاراس ئه‌مین، په‌یامنێری كوردستان 24 له كۆیه رایگه‌یاند، ئه‌و كچه ئاشكرای كردووه، جار هەبووە لەپۆستێکدا له فه‌یسووك كه رەخنەی لە دەستەی بەڕێوەبەرێتی پەیمانگای هونەرە جوانەکانی شەهید جەعفەر گرتووە، قوتابی هەبووە تەنها لایکێکی لە پۆستەکەیداوە لێپێچینەوەیان له‌گه‌ڵدا کردووە.
ماچین نه‌به‌ز ده‌ڵێت: "هەڕەشەیان لەخۆم و دایکم و زاوایەکەشمان کردووە و مێردەکەشم کەقوتابی پەیمانگایە فەسڵ کراوە".