سەگێك پارێزگاری لە لاشەی سەگە سوتێندراوەكەی چوارقوڕنە دەكات
K24 - رانیە
لە گۆڕستانی گەورەی ناحیەی چوارقوڕنەی سەر بە قەزای رانیە چەند كەسێك ئاگر لە سەگێك بەردەدەن و هاوڕێكەشی لاشە سوتاوەکە جێناهێڵێ و پارێزگاری دەکات. پۆلیسی راپەڕینیش رەتیدەكاتەوە سەگەكە بە زیندوویی سوتێندرابێت.
ئومێد ئەحمەد، یەكێكە لە شایەتحاڵەكان بە كوردستان24 راگەیاند: "کاتێک لە لاشەی سەگە سوتاوەکە نزیک بوومەوە سەگەکەی هاوڕێی هاتە نزیک لاشە سوتاوەکە و هەستم کرد بەچەند ئاماژەیەکی تایبەت بە جۆرێک دەیویست پەرۆشی و خاوەندارێتی لەلاشەی سەگە سوتاوەکە نیشانی ئێمە بدات".
گوتیشی: "کارێکی زۆر نامرۆڤانە بووەو پێش سوتاندنی سەگەکە بەسترابۆوە، ئینجا ئاگر لەجەستەی بەردرابوو".
لەوبارەوە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند: "بە گوێره‌ی به‌دواداچونه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی بیتوێن له ناحیه‌ی چوارقوڕنه سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمان به هاوكاری هێزه ئه‌منییه‌كانی تر، ئه‌و سه‌گه پاش ئه‌وه‌ی له گۆڕستانێكی ناحیه‌كه له نزیك كولانه‌كه‌ی خۆی گیانی له‌ده‌ستداوه هه‌ر له‌وێ له لایه‌ن منداڵێكه‌وه سوێتندراوه".
ھ.م