ئه‌م تابلۆیه به یه‌ك ملیۆن دۆلار فرۆشرا و راسته‌وخۆ پچڕپچڕ ده‌بێت
K24 - هه‌ولێر:
تابلۆی هونه‌رمه‌ندێكی نادیاری به‌ریتانی، كه ته‌نها وه‌ك بانكسی ناوی ده‌هێنرێت، راسته‌وخۆ دوای فرۆشرانی به زیاتر له ملیۆنێك دۆلار، خۆی پارچه پارچه ده‌كات.
تابلۆی "كچێك له‌گه‌ڵ بالوون" له زیادكردنێكی ئاشكرادا، له خانه "سۆزبیز" فرۆشراوه و راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ فرۆشتنشیدا، ئه‌و په‌ڕه‌ی تابلۆكه‌ی له‌سه‌ر درووستكراوه، ورد ده‌بێت.
خانه‌ی سۆزبیز رایده‌گه‌یه‌نێت، تابلۆكه یه‌كێكه له كاره به‌ناوبانگه‌كانی بانكسی، كه راسته‌وخۆ دوای فرۆشرانی، له رێگه‌ی ئامێرێكی پچڕاندنی كاغه‌ز، تابلۆكه له‌ت له‌ت ده‌بێت، نرخه‌كه‌شی 1.37 ملیۆن دۆلاره.
بانكسی، وێنه و ڤیدیۆی جه‌ماوه‌ری ئاماده‌بووی كاتی فرۆشتنی تابلۆكه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه كه شۆك بوونه و تابلۆكه‌ش خه‌ریكه پچڕ پچڕ ده‌بێت، له‌گه‌ڵیشیدا نووسیویه‌تی: "ئه‌وه ئێستا له‌ناو ده‌چێت، له‌ناوچوو..".
خانه‌ی فرۆشتنه‌كه باس له‌وه‌ش ده‌كات، به دڵنیاییه‌وه ئه‌وه یه‌كه‌مجاره كارێكی هونه‌ری، راسته‌وخۆ دوای فرۆشرانی به‌و شێوه‌یه خۆی پارچه پارچه بكات.
به گوێره‌ی رۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌ت، تا ئێستا چاره‌نووسی تابلۆكه روون نییه و ناشزانرێت دوای له‌ناوچوونی نرخه‌كه‌ی بووه‌ته چه‌ند.
بانكسی، هونه‌رمه‌ندێكی سه‌رشه‌قامی به‌ریتانیایه، به‌ڵام ته‌نها هێنده‌ی له باره‌وه ده‌زانرێت و تا ئێستاش ناسنامه‌كه‌ی دیار نییه.
ئ. م