به شێوه‌یه‌كی سه‌یر له مه‌رگ رزگاری ده‌بێت
K24 - هه‌ولێر:
گه‌نجێكی چینی له‌و كاته‌ی له‌سه‌ر شۆسته به مۆبایله‌كه‌ی قسه‌ی ده‌كرد، ئۆتۆمبێلێك به خێرایی هات و كۆنتڕۆڵی خۆی له‌ده‌ستدا و هێنده‌ی نه‌مابوو گه‌نجه‌كه بخاته ژێر خۆی.
رووداوه‌كه له شاری هولودۆی باكووری پارێزگای لیاونیگی چین روویداوه و گه‌نجه چینییه‌كه، هێشتا كاتی ماوه بۆ ژیان و له‌و رووداوه رزگار ده‌بێت، چونكه ئۆتۆمبێله‌كه راده‌وه‌ستێت و خۆی به ستوونێكدا ده‌كێشێت.
وه‌ك له گرته ڤیدیۆییه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، هێشتا مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی گه‌نجه‌كه كۆتایی نه‌هاتووه و له‌گه‌ڵ رووداوه‌كه‌دا، ستوونێكی كانزایی ده‌كه‌وێته خواره‌وه و هێنده‌ی نه‌ماوه به‌ر سه‌ری گه‌نجه‌كه بكه‌وێت.
بۆ دووه‌مجار ئه‌و گه‌نجه چینییه له مه‌رگ رزگاری ده‌بێت و دوو ده‌رفه‌تی دیكه‌ی پێده‌درێت بۆ درێژه‌دان به ژیان.
سه‌رچاوه: العربیة