بە ڤیدیۆ... كەویار گۆرانییەكەی بۆ كوردستان24 دەچڕێ

"خەریكی كلیپكردنی گۆرانییەكەم"
kurdistan24.net

K24- سلێمانیی

كەویار ھەورامیی، هونەرمەندی تازە پێگەیشتوو رایگەیاند کە، سەرقاڵی كلیپكردنی گۆرانییەكی نوێیە و گۆرانییەكەشی بۆ كوردستان24 دەچڕێ.

لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ (كوردستان24)، كچە ھونەرمەند كەویار ھەورامیی راشیگەیاند: "لە ئێستادا خەریكی كاركردنم بۆ كلیپكردنی گۆرانییە نوێیەكەم بە ناوی (من و دڵ) لێرەوە لە رێگەی كوردستان24 وە بە ھەوادارانی خۆم رایدەگەیەنم بەو ھیوایەی كارێكی جوان بێت و بە دڵی ھەموو لایەك بێت".

كەویار ھەورامیی، یەكێكە لەو ھونەرمەندە تا پێگەیشتووانەی باشووری كوردستان کە چەند ساڵێكە گۆرانی دەچڕێ، زۆربەی كارە ھونەرییەكانیشی نوێكردنەوەی گۆرانییە رەسەنەكانن كە پێشتر لە لایەن گۆرانی بێژەكانی كورد چڕدراون.