دوبەی.. بههۆی نیشاندانی باردۆخی پەنابەران فۆتۆگرافەرێکی کورد خهڵاتكرا
K24 - ههولێر:
دارەوان ماجیدی تەمەن 22 ساڵ، خەڵکی شاری هەولێری باشووری کوردستانە و بەشداریکردن لە پێشانگای "کۆلێکتیڤ ڤیژنز ڤی 2" لە شاری دوبەی و توانی یەکێک لە خەڵاتەکان بباتەوە.
دارەوان بە 2 وێنە بەشداری لە پێشانگاکە کرد کە ئەو وێنانەش گوزراشت بوون لە ژیانی ئەو پەنابەرانەی لە کامپەکانی کوردستان دەژین، بەهۆیەوە دارەوان خەڵاتی بەشداریکردنی لە پێشەنگاکە بە شێوەیەکی سەرکەوتووانە پێبەخشرا بەوەی تاکە فۆتۆگرافەر بوو لە کۆی 57 فۆتۆگرافەر کە کارەکانی لە پێشانگاکە نمایشکرا.
دارەوان لە لێدوانکیدا بۆ کوردستان24، رایگەیاند: "من روانگەم و خەونم هەیە, دەمەوێت یارمەتی پەنابەرەکانی کوردستان بدەم و پێداویستی زیاتریان بۆ پەیدا بکەم".
لە بەهاری ئەمساڵدا، دارەوان لەگەڵ رێکخراوێکی مرۆیی دەستیکردووە بە چالاکییە هونەرییەکانی و وەک خۆشی دەڵێت، ئەو ئامانجی ئەوەیە دەنگ و رەنگی ئەو پەنابەرانە نیشانی خەڵکی دەرەوە بدات تاکو کۆمەک و هاوکاری زیاتریان بۆ دابینبکات.