داھاتی ئەستێرەكان ئاشكرا دەكرێت

ناوی مێسی و كریستیانۆ لە ریزبەندییەكە دایە
https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/436c2d1e-73f3-48ca-8e16-f70480ff1359/071618VJF.ism/manifest

K24 - ھەولێر

گۆڤاری فۆربێس داھاتی ساڵانە ئەستێرەكانی بواری ھونەری سینەما و وەرزش و گۆرانی و میدیای لەسەر ئاستی جیھان بۆ ساڵی 2018 بڵاوكردووە، لیستەكە ناوی 100 ئەستێرەی جیھانی تیێدایە و پڕداھاترین ئەستێرەی ئەمساڵیش، فلۆید مایوزەر بۆكسێنی ئەمەریكە، خانمە نمایشكاری ئەمەریكی و جیھانی كایڵی جینەریش وەك پڕداھاترین ئافرەت دەسنیشانكراوەو لیستەكە ناوی مێسی و كریستیانۆشی تێدایە.

بۆكسە گەورەكەی ئەو یاریزانە ناھڵێت داھاتەكی كەمبێتەوە، فلۆید مایویزەر یاریزانی بۆكسێنی ئەمەریكیە و پڕداھاتیرینی جیھانە ، بۆ ساڵی 2018،  داھاتی ساڵانە ئەم یاریزانە گەیشتووەتە 285 ملیۆن دۆلار، زۆربەی داھاتەكەشی لەرێگەی بە دەستھێنانی ناسناوەكان و بەشداریكردنی لە رێكلامەكان دەستدەكەوێت.

جۆرج كڵۆنی، ھەم ئەكتەر و ھەمیش بازرگان، كڵۆنی سەرەڕای بەشداریكردنی لە فیلمە سینەماییەكان، لەھەمانكاتیشدا كاریگەیەكی دروستكردنی شەرابی ھەیە بەناوی دیاگۆ كە ساڵی رابردوو بە بڕی زیاتر لە 1 ملیار دۆلار لە بازرگانێكی كڕیووە، كڵۆنی لە ریزبەندی دووەم پڕداھاترین بەناوبانگەكانی جیھان ناوی ھاتووەو داھاتی ساڵانەشی گەیشتووەتە 239 ملیۆن دۆلار، كڵۆنی ھەم رێكلام بۆ بۆ براندەكەی دەكات و ھەمیش وەكو ئەكتەر ساڵانە داھاتێكی زۆری دەستدەكەوێت.

كایڵی جینەر، ئەكتەر و پێشكەشكار و نمایشكار و كچە بچووكەكەی بنەماڵەی كارداشیان، لە رێگەی رێكلام و فرۆشتنی كەرستەی جوانكاری و مێكاپ، لە گۆڤاری فۆربیس لە رزیبەندی سێیەم پڕداھاترینی ساڵ دەست نیشانكراوە، ھەروەھا لە نێو ئافرەتەكاندا لەماوەی ساڵی رابردوو زۆرترین داھاتی كۆكردووەتەوە كایڵی جینەر تەمەنی 20 ساڵە و  ئێستا خاوەنی 900 ملیۆن دۆلارە، ھەوڵی بەدەستھێنانی ناسناوی ملیاردێریش دەدات.

جوودی شین دلین، دادوەر و كەسایەتی دیاری ئەمەریكا، داھاتی ئەم دادوەرە ساڵانە گەیشتووەتە 147 ملیۆن دۆلارو بەگوێرەی گۆڤاری فۆربیس داھاتەكەی ساڵ لەدوای ساڵ لە زیادبوونە.

ئەكتەرە سینەماییەكان بە گشتی بازاڕیان گەرمە، دوایین جۆنسۆن دۆگڵاس ھەم وەكو پاڵەوانی بۆكسێن و ھەمیش وەكو ئەكتەرێك ساڵانە داھاتێكی زۆر لەرێگەی رێكلام و پاڵەوانییەتی و فیلمەكانی كۆدەكاتەوە ، داھاتی ئەمساڵی 124 ملیۆن دۆلاری تێپەڕاندووە لە ریزبەندی  ساڵانەی گۆڤاری فۆربیس لە پێنجەم پڕداھاترینی ساڵی 2018 ھەژماركراوە.

گۆڤاری فۆربیس لە لیستێكی پڕداھاترینی ساڵ ناوی گۆرانیبێژو یاریزانانی بەناوبانگی جیھانیشی بڵاوكردووتەوە، لەوانەی لیون مێسی یاریزانی یانەی بەرسێلۆنە، كە داھاتی ساڵانەی گەیشتووەتە 111 ملیۆن دۆلار،  دوای ئەوەش ئید شاروون گۆرانیبێژو ئاوازدانەری ناسراوی بەریتانی داھاتی ساڵانەی 110 ملیۆن دۆلارەو لە رزیبەندی نۆیەمینی گۆڤارەی فۆرسبیە، دواتر كریستیانۆ رۆناڵدۆ یاریزانی پێشووی ریاڵ مەدرید و ئێستا یانەی یۆڤانتووسی ئیتاڵی بە كۆكردنەوەی 108 ملیۆن دۆلاریە ریزبەنی 10 یەمە، نێیماری یاریزانی یانەی پاریس سێنجێرمانیش ساڵی رابردوو 99 ملیۆن دۆلاری كۆكردووتەوە.

ھ.م