بارزانی وه‌ك مه‌رجه‌عی پرسه‌كانی كورد به‌رده‌وام ده‌بێت
K24 – هه‌ولێر:
جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان، جه‌عفه‌ر ئيمينيكى تايبه‌ت به كوردستان 24 رايگه‌ياند، نامه‌يه‌كى سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان گه‌يشتووه‌ته په‌رله‌مان.
گوتيشى: له دانيشتنى سبه‌ى په‌رله‌مانى كوردستاندا بڕياره ئه‌و نامه‌يه بخوێندرێته‌وه.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا سه‌رچاوه‌يه‌كى ئاگادار تايبه‌ت به كوردستان 24 رايگه‌ياند، به هيچ جۆرێك ده‌نگۆى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى سه‌رۆك بارزانى راست نييه و ئه‌وه‌ى هه‌يه ته‌نيا ئه‌وه‌يه كه سه‌رۆك بارزانى رازى نييه ماوه‌ى سه‌رۆكايه‌تى درێژ بكرێته‌وه و هه‌موارى ياساكه‌ى بكرێت.
هه‌روه‌ها گوتى: سه‌رۆك بارزانى له 2013 كه ماوه‌ى سه‌رۆكايه‌تى ته‌واو بوو رازى نه‌بوو به درێژكردنه‌وه‌ى ماوه‌ى سه‌رۆكايه‌تى و به هۆى شه‌ڕى داعشه‌وه به‌رده‌وام بوو له كاره‌كه‌ى.
روونيشيكرده‌وه، ئه‌وه‌ى ئێستاش هه‌يه ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه نييه به هيچ شێوه‌يه‌ك و ته‌نيا كۆتايى هاتنى ماوه‌ى سه‌رۆكايه‌تييه و سه‌رۆك بارزانى رازى نييه نه به درێژكردنه‌وه‌ى و نه به هه‌موار كردنى ياساكه‌ى. بۆيه جه‌نابى سه‌رۆك خۆى به‌و پۆسته نابه‌ستێته‌وه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌يه بۆ كوردستان 24 جه‌ختيشى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، جه‌نابى سه‌رۆك له دواى كۆتايهاتنى ماوه‌ى سه‌رۆكايه‌تى هه‌رێم به‌رده‌وام ده‌بێت له كارى سياسى خۆى و به قورساييه‌كى زياتره‌وه له گۆڕه‌پانى سياسى كوردستان ده‌مێنێته‌وه و وه‌ك مه‌رجه‌عێك بۆ پرسى كورد درێژه به كارى سياسى خۆى ده‌دات.
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كرد، پێش 2005يش كه سه‌رۆكايه‌تى هه‌رێم نه‌بوو، سه‌رۆك بارزانى مه‌رجه‌عى سياسى هه‌رێمى كوردستان بوو. ئێستاش ده‌بێت به مه‌رجه‌عێكى نيشتيمانى بۆ كوردستان.