بۆشایگەرێک سەرسامە بە کچەکەی ترەمپ و هەستی خۆی بۆ دەردەبڕێت

"کە دەتبینم جەوم زیاد دەکات"

K24- هه‌ولێر:

لە میانی سەردانێکییدا بۆ  بنکەی ئاسمانی ناسا لە ویلایەتی تێکساس، ئیڤانکا ترەمپ، کچی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمەریکا، لەلایەن چەند بۆشایگەرێکی رووسیەوە ستایشی جوانییەکەی دەکرێت و ئیڤانکا دەخەنە پێکەنین.

وەک راوێژکاری ترەمپ، ئیڤانکا سەردانی بنکەی ئاسمانی جۆناسۆنی لە تێکساس کردو لەوێوە دەرفەتی ئەوەی بۆ رەخسا، لەگەڵ چەند کارمەندێکی وێستگەی ئاسمانی نێودەوڵەتی رووسی قسەبکات.

وەک ئەوەی سکای نیوز بڵاویکردۆتەوە، ئۆلێگا ئارتێمیێڤ، یەکێک لە بۆشایگەرەکان، هەستی خۆی بۆ جوانی کچە شۆخەکەی ترەمپ ناشارێتەوەو پێی دەڵێت: "بڕوام وایە تۆ کەسێکی زۆر میهرەبانی، کاتێک لە کەناڵەکانی تەلەڤزیۆن دەتبینم، جەوم باش دەبێت و زیاد دەکات".

قسەکانی ئۆلێگا، ئیڤانکا دەخەنە پێکەنین و زۆر سوپاسی دەکات، پێشیان دەڵێت ئەو لە منداڵییەوە خەونی بە چوونە ناو ئەستێرەکان بینیوە و ئێستا ئەوان خەونەکەی ئەو بەدیدێنن.

ئیڤانکا ترەمپ تەمەنی 36 ساڵەو لە شاری نیویۆرک لەدایکبووە. ژنێکی بازرگان، فاشیۆن دیزاینەر، نووسەر و لە ئێستاشدا راوێژکاری باڵای سەرۆک ترەمپە.

H.J