پشكی ھەرێمی كوردستان لە بودجەی عێراق كەمدەكرێتەوە
K24 - ھەولێر
حكومه‌تی عێراق پشكی هه‌رێمی كوردستانی له بودجه‌ی ساڵی داهاتووی عێراق به رێژه‌ی 4.3% كه‌مكرده‌وه.
به گوێره‌ی هه‌واڵی میدیا ناوخۆییه‌كانی عێراق، پشكی هه‌رێمی كوردستان له بودجه‌ی پیشنیازكراوی حكومه‌تی فیدراڵ له 17% كه‌مكراوه‌ته‌وه بۆ 12.67%، به‌وه‌ش بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان به رێژه‌ی 4.3% كه‌مكراوه‌ته‌وه.
هاوكات له‌و پڕۆژه‌یه‌دا، هه‌رێمی كوردستان پابه‌ند كراوه به‌وه‌ی رۆژانه 250 ھەزار به‌رمیل نه‌وت بفرۆشێت و داهاته‌كه‌شی بۆ عێراق بێت.
به گوێره‌ی پڕۆژه‌كه، نرخی نه‌وت به 43 دۆلار خه‌ملێنراوه بۆ هه‌ر به‌رمیلێك.