نرخی نه‌وت به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رز ده‌بێته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
نه‌وتی برێنت له بازاڕه‌كانی جیهان، به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كی به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه بینیوه و له ئێستاشدا هه‌ر به‌رمیلێك، به 59 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.
به گوێره‌ی رۆژنامه‌ی فاینه‌نشه‌ل تایمز، هۆكاری به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هه‌ڕه‌شه‌كانی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان، سه‌رۆك كۆماری توركیا، له بۆڕی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتیی هه‌رێمی كوردستان، كه به‌هۆی ئه‌نجامدانی ریفراندۆمه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی راگرتنی كرد.
به گوێره‌ی ئه‌و رۆژنامه تایبه‌تمه‌نده به‌ریتانییه، هۆكارێكی دیكه بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ زۆربوونی خواست له‌سه‌ر نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهان.
ئه‌مڕۆ 25ی ئه‌یلوول، هه‌رێمی كوردستان ریفراندۆمی بۆ سه‌ربه‌خۆیی ئه‌نجامدا، كه پێشتر وڵاتانی هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تی، هه‌ڵوێستی خۆیان له باره‌ی ریفراندۆمه‌كه راگه‌یاندبوو، كه ئه‌وان پشتگیری یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراق ده‌كه‌ن.