"ئه‌گه‌ر به‌غدا نه‌وتی كوردستانی ده‌وێت ده‌بێت پاره‌ی كۆمپانیاكانیش بدات"
K24 - ھەولێر
وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت ماده‌م به‌غدا داوای راده‌ستكردنی نه‌وتی هه‌رێم ده‌كات ده‌بێت ئاماده‌بێت شایسته‌ی دارایی ئه‌و كۆمپانیایانه‌ش خه‌رج بكات كه نه‌وت ده‌ردێنن.
وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر ئه‌وه‌ی خستووه‌ته‌روو كه به گوێره‌ی ده‌ستوری عیراق، ده‌بێت كه‌رتی نه‌وتی عێراقی به هاوبه‌شی له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا به‌ڕێوه‌ببرێت، نه‌ك ته‌نها به‌غدا بڕیاری لێبدات.
وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان، ئه‌وه‌ش روونكردووەته‌وه، كه پێشتر حه‌یده‌ر عه‌بادی داوای راده‌ستكردنی نه‌وتی كردبوو بۆ ناردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران، ئیستا كه هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌یه نه‌وت راده‌ستی به‌غدا بكات، عێراق مه‌رجی نوێی هێناوه‌ته كایه‌وه و ژماره‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان به زۆر وه‌سف ده‌كات.