کۆمپانیای رۆسنەفت چالاکییەکانی لە کوردستان فراونتر ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
كۆمپانیای رۆسنه‌فی رووسی، به نیازه چالاكییه‌كانی له هه‌رێمی كوردستان فراوانتر بكات.
ئاژانسی ھەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردووەتەوە، لە ئۆکتۆبەری ساڵی رابردوو لە گەرمەی ناکۆکییەکانی ھەرێمی کوردستان و عێراق ئیگۆر سیچین سەرۆکی کۆمپانیای رۆسنەفت و دۆستی نزیکی ڤلادیمێر پوتن سەرۆکی رووسیا نامەیەکی بۆ وەزارەتی نەوتی عێراق ناردووە.
وه‌ك ئاژانسه‌كه ئاماژه‌ی بۆ كردووه، له نامه‌كه‌دا پێی راگەیاندوون دەیەوێت پەیوەندییە ئابوورییەکان و کێڵگە نەوتییەکانی لە ھەرێمی کوردستان فراوانتر بکات.
رۆیتەرز ئاماژە بەوەش دەکات، کۆمپانیا ئەمریکی و ئەوروپییەکان لەگەڵ ئەوەی دەیانویست لەگەڵ ھەرێمی کوردستان کاربکەن بەڵام ناو بە ناو بەغدایان لەوە دڵنیادەکردەوە کە لەگەڵ یەکچارچەیی خاکی عێراقن.
وه‌ك ئاژانسه بڵاویكردووه‌ته‌وه، لە نامەکەی سیچیندا ئەو دڵنیاییە نه‌دراوه‌ته به‌غدا.