شارەوانی ھەولێر زەوییە رووكنەكان دەفرۆشێت
K24 - ھەولێر
لهماوەی ئەمساڵدا، شارهوانی پارێزگای ھەولێر سهرپشك كراوه له فرۆشتنی زهویییە رۆكن و گرانبەھاكان شاری ههولێر، سەرۆكی شارەوانی ھەولێریش بە كوردستان24 راگەیاند، به پارهی ئهو زهوییانه 16 پڕۆژهی خزمەگوزاریان له ماوهی ئهمساڵدا جێبەجێكردووە.
سامان محهمهد بڵباس، سهرۆكی شارهوانی ههولێر بە كوردستان24 گوت: "دەسەڵاتمان پێدراوە ئەو زەوییە رووكنە نایابانەی كە لە سنووری شارەوانییەكەمان ھەیە بیانفرۆشین و داھاتەكەی دەكرێتە پڕۆژە".
گوتیشی: "تائێستا چەندین پڕۆژەمان بە پارەی ئەو زەویانە جێبەجێكردووە، كە بەشێكیان پڕۆژەی قیكڕدنی شەقام و كۆڵانەكانی ھەولێرە".