خشتەیەكی دیكەی دابەشكردنی مووچە راگەیەندرا

وەزارەتی دارایی راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە

K24 - ھەولێر

وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی ھەرێمی كوردستان خشتەی سەرجەم وەزارەت و دامەزراوەكانی راگەیاند.

بەگوێرەی خشتەی وەزارەتی دارایی دابەشكردنی مووچەی وەزارەت و دامەزراوەكانی ھەرێمی كوردستان بەمشێوەی خوارەوە دەبێت:.

1-ڕۆژى یه‌ك شه‌ممه‌ به‌روارى 12/11/2017، مووچه‌ى (خانه‌واده‌ی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و زیندانیانی سیاسی) و مووچه‌ى مانگى 8ى ئه‌م شوێنانه‌ دابه‌ش ده‌كرێت.

- وه‌زاره‌تى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان

- وه‌زاره‌تى كاره‌با

- وه‌زاره‌تى پلان دانان

- دیوانى چاودێرى دارایی

- ناوچه‌ كوردستانیه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێم

- ده‌سته‌ى ژینگه‌

- ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنان

- ده‌سته‌ى مافى مرۆڤ

- ده‌زگاى مین

- ده‌سته‌ى ده‌سپاكى

- كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كانى كوردستان

2- ڕۆژى دوو شه‌ممه‌ به‌روارى 13/11/2017، مووچه‌ى مانگى 8ى ئه‌م شوێنانه‌ دابه‌ش ده‌كرێت.

- وه‌زاره‌تى شاره‌وانى و گه‌شت و گوزار

- وه‌زاره‌تى گواستنه‌و گه‌یاندن

- وه‌زاره‌تى پیشه‌سازى و بازرگانى

- وه‌زاره‌تى ئاوه‌دان كردنه‌وه‌و نیشته‌جێ كردن

- وه‌زاره‌تى سامانه‌ سروشتیه‌كان

3- ڕۆژى سێ شه‌ممه‌ به‌روارى 14/11/2017، مووچه‌ى مانگى 8ى ئه‌م شوێنانه‌ دابه‌ش ده‌كرێت.

- وه‌زاره‌تى كشتوكال و سه‌رچاوه‌كانى ئاو

- وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و كاروبارى ئاینى

- وه‌زاره‌تى ڕۆشنبیرى و لاوان

- مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى وه‌زاره‌تى كارو كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى

- مووچه‌ى (كه‌م ئه‌ندامان)ی سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی كارو كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی

 

4- ڕۆژى چوار شه‌ممه‌ به‌روارى 15/11/2017، مووچه‌ى مانگى 8ى ئه‌م شوێنانه‌ دابه‌ش ده‌كرێت.

- وه‌زاره‌تى داد

- ئه‌نجومه‌نى دادوه‌رى

- سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم

- سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان

- سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران