مووچەی چەند وەزارەت و دەستەیەك دابەش دەكرێت

K24 - ھەولێر

وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی ھەرێمی كوردستان رایگەیاندووە، ئەمڕۆ ژمارەیەك وەزارەت و دەستە مووچەی مانگی سێی ئەمساڵ وەردەگرن.

لە خشتەی وەزارەتی دارایی  بۆ دابەشكردنی مووچە ھاتووە، رۆژی دوو شەممە بەرواری 29/5/2017، مووچەی مانگی 3 ساڵی 2017 ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت.

1- وەزارەتی کارەبا

2- وەزارەتی گواستنەو گەیاندن

3- وەزارەتی ئاوەدان کردنەوەو نیشتەجێ کردن

4- وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی

5- وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی

6- وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان

7- وەزارەتی کشتوکال و سەرچاوەکانی ئاو

8- وەزارەتی پلان دانان

9- وەزارەتی سامانە سروشتیەکان

10- دیوانی چاودێری دارایی

11- دەستەی مافی مرۆڤ

12- ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم

13- دەستەی ژینگە

14- دەستەی وەبەرھێنان

15- دەستەی دەسپاکی

16- کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی کوردستان