داعش دراوێكی نوێ چاپ دەكات

kurdistan24.net

K24 - ھەولێر

داعش سەرەڕای ئەوەی لە سووریا و عێراق رۆژ بە رۆژ ئەو ناوچانەی داگیریكردبوو، لەدەستی دەدات و رووبەڕووی شکستی گەورە دەبێتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا،  لە سووریا و بەتایبەت لە پارێزگای دیرزۆر، دراوێکی نوێی خستە بازاڕەکانی ژێر دەستی، دانیشتوانی ئەو ناوچانەشی پابەند كرد بە مامەڵە پێکردنی ئەو دراوە نوێیە.