سندووقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌م سێ مه‌رجه بۆ عێراق داده‌نێت
K24 - هه‌ولێر:
مه‌زهه‌ر ساڵح، راوێژكاری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئاشكرای ده‌كات، سندووقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی هه‌وڵ ده‌دات عێراق ئه‌م سێ كاره سه‌ره‌كییه له بودجه‌ی 2018 ئه‌نجام بدات.
به گوێره‌ی لێدوانی مه‌زهه‌ر ساڵح، راوێژكاری دارایی حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، سندووقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی، ده‌یه‌وێت عێراق خه‌رجییه ناپێویسته‌كان كه‌مبكاته‌وه، داهاتی نانه‌وتی زیاد بكات و قه‌رزه كه‌ڵه‌كه‌بووه‌كانیش كه‌م بكاته‌وه.
مه‌زهه‌ر ساڵح راشیده‌گه‌یه‌نێت، به‌جێهێنانی ئه‌م سێ مه‌رجه بۆ عێراق قورسن و ده‌بێت بودجه و ئاستی داهات و خه‌رجییه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و مه‌رجانه رێكبخات.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، هه‌ندێكجار له كاتی هاوسه‌نگبوونی نرخی نه‌وت بودجه هه‌مواركرده‌كرێته‌وه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاسته‌نگه‌كه، به‌ڵام له ئێستادا ئه‌وه درووست نییه، چونكه به‌هۆی زاڵبوونی هه‌ژموونی داهاته نه‌وتییه‌كان و قه‌رز و خه‌رجییه‌كان، عجر له بودجه‌دا هه‌یه.