به‌غدا كار بۆ شێواندنی بازاڕی دراوی كوردستان ده‌كات

زیانی بازرگان و ھاووڵاتیان 600 ھەزار دۆلار دەبێت

K24 - ھەولێر

به‌غدا جگه‌ له‌ سزا ئابووری و گه‌مارۆی ئاسمانی له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، به‌ پلان كار بۆ شێواندنی بازاڕی دراوی ھەرێمی كوردستان ده‌كات، به‌تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی پێدانی دۆلاری به‌ نرخی حكومی به‌ بانكه‌كانی كوردستانی راگرت و به‌وه‌ش 600 هه‌زار دۆلار رۆژانه‌ زیان به‌ر بازرگان و خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌وێت.