ئێران هاوردنی گه‌نمی بۆ وڵاته‌كه‌ی قه‌ده‌خه‌كرد
K24 - ھەولێر
ده‌سته‌ی هاورده و هه‌نارده‌ی ئێران بڵاویكرده‌وه، ئه‌مساڵ به هۆكاری هه‌بوونی یه‌ده‌گی هه‌مو جۆره گه‌نم و زیاتر بوونی به‌رهه‌می ناوخۆی گه‌نم زیاد له پێویست، به هیچ شێوازێك گه‌نم له وڵاتانی دیكه‌وه هاورده ناكرێت.
ئێران یه‌كێكه له 10 وڵاتی سه‌ره‌كی به‌رهه‌مهێنانی گه‌نم له جیهاندا و ئه‌مساڵیش پێشبینی ده‌كرێت، ئاستی داهاتی ناوخۆیی زیاتر له پێداویستی ناوخۆی بێت، هه‌ر بۆیه‌ش گه‌نم هاورده ناكات.
ئه‌مه له كاتێكدایه كه وڵاتانی وه‌كو ئه‌ڵمانیا، ئه‌مریكا ،رووسیا ، توركیا و ئیمارات، ساڵانه گه‌نمیان بۆ ئێران هه‌نارده ده‌كرد، به‌ڵام له ئێستادا ناتوانن سوود له بازاڕی گه‌نمی ئێران وه‌رگرن.