راسته‌وخۆ دوای ئاهه‌نگى هاوسه‌رگیرییان ماڵئاواییان له ژیان كرد
K24- هه‌ولێر:
بووك و زاوایه‌كی ئه‌مه‌ریكی ته‌نیا دوای كاتژمێر و نیوێك له ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیرییان به‌هۆی رووداوێكی نه‌خوازراو ماڵئاواییان له ژیانی هاوسه‌رگیری كرد، كه هێشتا ده‌ستیان پێ نه‌كردبوو.
به‌گوێره‌ی كه‌ناڵی ته‌له‌ڤزیۆنی "ABC13"ـی ئه‌مه‌ریكی، ئه‌نجوومه‌نی سه‌لامه‌تی گواستنه‌وه "NTSB" بڵاویكرده‌وه، فڕۆكه‌یه‌كی هێلیكۆپته‌ری جۆری بیل "206" تێكشكاوه، كه بووك و زاوایه‌كی له ویلایه‌تی تكساسی باشووری ئه‌و وڵاته‌ی ده‌گواسته‌وه.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاندووه، ئه‌و دوو هاوسه‌ره نوێیه دوای ته‌واوبوونی ئاهه‌نگه‌كه‌یان فڕۆكه‌یه‌كی هێلیكۆپته‌ریان گرتووه و، له دووری 15 میل له باكووری رۆژئاوای شاری یۆفاڵدی تێكشكاوه، به‌و هۆیه‌شه‌وه هه‌ردوو هاوسه‌ره نوێیه‌كه و فڕۆكه‌وانه‌كه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
H.B