ئاهه‌نگی ده‌ستدرێژی سێكسی به‌كۆمه‌ڵ هه‌رایه‌كی گه‌وره ده‌نێته‌وه
K24- هه‌ولێر:
پۆلیسی میسر ئافره‌تێك و 4 پیاوی دیكه‌ی به تۆمه‌تی سازكردنی ئاهه‌نگێكی ده‌ستدرێژی سێكسی به‌كۆمه‌ڵ له سه‌ر شه‌ره‌فی كچێكی بێ‌تاوان له پارێزگای بوحه‌یره‌ی رۆژئاوای نیل له‌و وڵاته ده‌ستگیركرد.
تۆمه‌تباران ره‌وانه‌ی نوێنه‌رایه‌تی دادوه‌ری كران و دوای لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیان، بڕیاردرا به‌تۆمه‌تی ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر كچه‌كه، كه‌یسه‌كه بۆ دادگای تاوانه‌كان به‌رز بكرێته‌وه.
چیرۆكی ده‌ستدرێژیكردنه‌كه له‌وه‌وه ده‌ستپێده‌كات، كاتێك كچه‌كه به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان ئافره‌تێك ده‌بینێت، كه ئافره‌ته‌كه وا خۆی نیشان ده‌دات، به‌رپرسی بنكه‌یه‌كی ته‌ندروستی گوندێكه و ده‌توانێت یارمه‌تی ئه‌و كچه بدات، كه به‌هۆی نه‌خۆشیه‌كه‌ی باوكیه‌وه كه به‌ده‌ست كێشه‌ی دڵه‌وه ده‌ناڵێنێت، خۆیشی تووشی هه‌ڵچونی ده‌روونی بووه، له‌ترسی ئه‌وه‌ی كه به‌هۆی ئه‌و نه‌خۆشیه‌وه باوكی بمرێت.
دوای تێپه‌ڕبوونی هه‌فته‌یه‌ك به‌سه‌ر یه‌كه‌م دیداری كچه‌كه و ئافره‌ته‌كه، له‌ڕێگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه ئافره‌ته‌كه په‌یوه‌ندی به‌و كچه‌وه ده‌كات و داوای لێده‌كات، چاوی پێبكه‌وێت بۆئه‌وه‌ی ده‌رمانی پێ بدات تاوه‌كو باوكی پێ چاره‌سه‌ر بكات.
دوای ئه‌و په‌یوه‌ندییه ئافره‌ته‌كه كچه‌كه له‌گه‌ڵ خۆیدا ده‌باته شوققه‌كه‌ی، كاتێكیش كچه‌كه سه‌ر ده‌نێته‌وه یه‌كێك له ژووره‌كان كه‌سێك ده‌بینێت و پڕی ده‌داتێ و داوای لێده‌كات جله‌كانی داكه‌نێت، هه‌رچه‌نده كچه هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنراوه‌كه به‌رگری زۆر له‌خۆی ده‌كات، به‌ڵام له‌ژێر فشاری هه‌ره‌شه‌ی چه‌ك كچه بێده‌سه‌ڵاته‌كه شكستی هێنا و تا له‌ده‌ستدانی كچێنییه‌كه‌ی پیاوه‌كه ده‌ستدرێژی كرده سه‌ری.
دوای تێپه‌ڕبوونی ته‌نیا چه‌ند رۆژێك له‌رووداوه‌كه، دووباره زه‌نگی مۆبایلی ئه‌و كچه لێده‌داته‌وه، كاتێك سه‌یر ده‌كات هه‌مان ئه‌و ئافه‌رته بوو كه پێشتر هه‌ڵیخه‌ڵه‌تاندبوو و داوای دووباره دیداری لێكرده‌وه. كچه‌كه ره‌تیكرده‌وه، به‌ڵام هه‌ره‌شه‌ی ئه‌و ئافره‌ته له كچه‌كه هیچ رێگه‌یه‌كی بۆ نه‌هێشته‌وه ته‌نیا ئه‌وه نه‌بێت كه پێویسته رازی بێت. كاتێكیش یه‌كتریان بینی ئافره‌ته گرته‌ی ڤیدیۆیی رووداوه‌كه‌ی پێشووی له‌سه‌ر مۆبایله‌كه‌ی نیشانی كچه‌كه ده‌دات و هه‌ره‌شه‌ی لێده‌كات، ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵی نه‌چێت، ئه‌وا گرته‌ی ده‌ستدرێژییه‌كه له‌ناو هاوپۆله‌كانی له قوتابخانه بڵاو ده‌كاته‌وه، بۆیه ناچار بوو جارێكی دیكه سه‌ردانی شوققه‌كه‌ی بكات، كاتێك ئه‌مجاره‌ش ده‌چێته ژووره‌وه پیاوێك ده‌بینێت كه چاوه‌ڕێی ده‌كات، وێڕای ئه‌وه‌ی كچه بێتاوانه‌كه زۆر له پیاوه‌كه ده‌پاڕێته‌وه كه لێی نزیك نه‌بێته‌وه، به‌ڵام زۆر بێبه‌زه‌ییانه ده‌ستدرێژی ده‌كاته سه‌ری و كاری خۆی له‌گه‌ڵی ده‌كات.
جاری سێیه‌میش هه‌مان سیناریۆ دووباره كرایه‌وه، كاتێك ئافره‌ته‌كه به هه‌ره‌شه كچه‌كه په‌لكێشی شوققه‌كه‌ی ده‌كات، ئه‌مجاره‌یان 3 پیاو چاوه‌ڕێی كچه‌كه ده‌كه‌ن، بۆئه‌وه‌ی به‌یه‌كه‌وه ئاهه‌نگێكی سێكسی له‌سه‌ر شه‌ره‌فی كچه بێتاوانه‌كه ساز بكه‌ن، دوای ئه‌وه‌ی كاری خۆیان ته‌واو كرد په‌یوه‌ندییان به ئافره‌ته‌كه‌وه كرد، بۆئه‌وه‌ی پاره‌ی بۆ ره‌وانه بكه‌ن. جاری چواره‌میش ئافره‌ته‌كه هه‌مان داواكاری و هه‌ره‌شه ئاراسته‌ی كچه‌كه ده‌كات، بۆئه‌مجاره‌ش 3 پیاوی دیكه‌ی چاوه‌ڕێیان ده‌كرد، ئیتر هه‌راسانكردنی له‌لایه‌ن ئه‌و ئافره‌ته‌وه ته‌نگی پێهه‌ڵچنی و ناچار بوو مۆبایله‌كه‌ی بشكێنێت، بۆئه‌وه‌ی ئافره‌ته‌كه نه‌توانێت چیتر په‌یوه‌ندی پێوه بكات، تا ئه‌وكاته‌ی ئامۆزای كچه‌كه دێت بۆ داواكاری كچی مامی، به‌ڵام كچه‌كه ته‌واوی چیرۆكه‌كه‌ی بۆ ئامۆزاكه‌ی ده‌گێڕێته‌وه، دواتر رێكده‌كه‌ون و به‌یه‌كه‌وه سه‌ردانی پۆلیس ده‌كه‌ن و سكاڵا له‌سه‌ر ئه‌و ئافره‌ته تۆمار ده‌كه‌ن.
دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م چیرۆكه‌ش، له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی میسر هه‌رایه‌كی گه‌وره‌ی هێنایه‌وه و به تاوانێكی دڕندانه وه‌سفكرا، وێڕای ئه‌وه‌ی چالاكوانانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هۆشدارییان داوه‌ته سه‌رجه‌م كچانی میسر، تاوه‌كو له هیچ ئافره‌تێكی نه‌ناسراو نزیك نه‌بنه‌وه، بۆئه‌وه‌ی نه‌بنه‌وه قوربانی ئه‌و جۆره تاوانانه.
H.B