كەشناسی پێشبینیەكانی كەشوھەوای راگەیاند

پلەی گەرمی بەرزدەبێتەوە

K24 - ھەولێر

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەی ھەرێمی كوردستان پێشبینیەكانی بۆ 48 كاتژمێری داھاتوو بڵاوكردەوە، بە گوێرەی پێشبینیەكانی كەشناسی ئەمڕۆ ئاسمانی شارەكانی ھەولێر و سلێمانی و دھۆك لە نێوان ساماڵ و پەڵە ھەور و نیمچە ھەوردا دەبێت، ئاسمانی كەركووكیش ساماڵ دەبێت.

كەشناسی لەبارەی كەشوھەوای سبەی ھەرێمی كوردستان پێشبینی دەكات، سبەی ئاسمانی شارەكانی ھەرێمی كوردستان ساماڵ و نیمچە ھەور دەبێت.