پلەكانی گەرما زیاتر دادەبەزێ

كەشناسی راپۆرتی پێشبینیەكانی كەشوھەوا بڵاودەكاتەوە

K24 - ھەولێر

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ 48 كاتژمێر بڵاوكردەوە و ئاشكرای دەكات كە پلەكانی گەرما لە ھەرێمی كوردستان زیاتر دادەزێت.

بەگوێرەی پێشبینیەكانی كەشناسی ئەمڕۆ ئاسمانی شارەكانی باشووری كوردستان ساماڵ دەبێت و بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر و دھۆك 40 و لە سلێمانی 39 لە كەركووك 46 دەبێت.

پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای ئەمڕۆ
پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای ئەمڕۆ

لەبارەی كەشوھەوای سبەی شارەكانی كوردستان كەشناسی رایگەیاندووە، سبەی بەرزترین پلە لە ھەولێر 41 و لە سلێمانی و دھۆك 40 و لە كەركووكیش 47 پلەی سەدی دەبێت.

پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای سبەی
پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای سبەی