خەڵکێکی زۆر ژنێک بە رووتی بە شەقامەکاندا رادەکێشن

"ماڵەکەشیان سووتاندوە"

K24 – هه‌ولێر:

بە بیانووی کوشتنی پیاوێک، خەڵکێکی زۆر لە هەرێمی بیهاری وڵاتی هیندستان ژنێک بە رووتی بەشەقامێکدا پەلکێشدەکەن و ناو بەناویش ئازاری دەدەن.

بی بی سی لەزاری پۆلیسەوە ئاشکرایکردووە، خەڵکەکە دوای سووتانی ماڵەکەی، ژنەکەیان بە رووتی بە بیناوی کوشتنی پیاوێکی تەمەن 19 ساڵ دەرهێناوە.

تەرمی ئەو پیاوە 19 ساڵە لە نزیک هێلێکی شەمەندەفەر دۆزراوەتەوە و دراوسێکانیشی دەستی تۆمەتیان بۆ ئەو ژنە راکێشاوە و راستەوخۆ هێرشیانکردۆتە سەری.

تاکو ئێستا نەزاندراوە چی وای لەو خەڵکە کردووە کە بەو جۆرە مامەڵە لەگەڵ ئەو ژنە بکەن، بەڵام خەڵکەکە جیا لە سوکایەتی کردن بەو ژنە، چەند دوکان، ماڵ  و ئۆتۆمبێلێکی ناوچەکەیان سووتاندوە.

ئێستا ئەو ژنە لە نەخۆشخانەیە و 15 کەسیش بەهۆی ئەو رووداوەوە دەستگیرکراون.

H.J