به ڤيديۆ.. پاڵه‌وانه‌كه‌ى جيهان به‌م جۆره كوژرا
K24 – هه‌ولێر:
پاڵه‌وانى جيهان له به‌رزكردنه‌وه‌ى كێشى 120 كيلۆگرامى له ده‌مه‌قاڵێيه‌كدا كوژرا.
ئه‌ندرى دراچيڤ، پاڵه‌وانى رووسيى له به‌رزكردنه‌وه‌ى كێشى 120 كيلۆگرام قورساييدا، له شارى خابارۆڤسك ئه‌و په‌ڕى خۆرهه‌ڵاتى رووسيا به هۆى ده‌مه‌قاڵێيه‌كه‌وه كوژرا.
وه‌ك له كامێراكانى چاودێرى ده‌ركه‌وتووه، دراچيڤ و نه‌ياره‌كه‌ى به ناوى ئه‌نڤار زينارۆڤى ته‌مه‌ن 27 ساڵ كه شاره‌زاى هونه‌ره جه‌نگييه‌كان بووه، ده‌بێته شه‌ڕيان.
شاهێدحاڵه‌كان باسيان له‌وه كردووه دراچيڤ و زينارۆڤ له گازينۆيه‌كدا كێشه‌يان له نێواندا درووست ده‌بێت و بڕيار ده‌ده‌ن له ده‌ره‌وه كێشه‌كه يه‌كلايبكه‌نه‌وه.
وه‌ك له گرته ڤيديۆكه ده‌رده‌كه‌وێت، زينارۆڤ سه‌ره‌ڕاى جه‌سته بچووكه‌كه‌ى، دراچيڤ به زه‌ويدا ده‌دات و چوار بۆكس له سه‌رى ده‌دات و به‌و هۆيه‌وه دراچيڤ دواى گه‌ياندنى بۆ نه‌خۆشخانه گيان له‌ده‌ستده‌دات.
بكوژه‌كه توانيويه‌تى رابكات و پۆليس به دوايدا ده‌گه‌ڕێت.
دراچيڤ دووه‌م پاڵه‌وانى وه‌رزشى به‌رزكردنه‌وه‌ى قورساييه له ماوه‌ى سێ هه‌فته‌ى رابردوودا بكوژرێت.
پێشتريش له 29ى ته‌مموز/ يۆليۆى رابردوودا له نزيك ده‌رياچه‌ى بايكاڵ ته‌رمى يورى ڤلاسكۆ، پاڵه‌وانى ئه‌وروپا له يارى زۆرانبازى ئازاد دۆزرايه‌وه، كه به چه‌قۆ كوژرابوو.