ئه‌زهه‌ر لێپێچینه‌وه له‌گه‌ڵ خاوه‌نی فه‌توای "سێكسی ماڵئاوایی" ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
زانكۆی ئه‌زهه‌ری میسر، خاوه‌نی فه‌توای "سێكسی كۆتایی" بۆ لێكۆڵینه‌وه داواكردووه، لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ش تایبه‌ته به دوایین فه‌توای ئه‌و مامۆستایه.
دكتۆر ئه‌حمه‌د حوسنی، جێگری سه‌رۆكی زانكۆی ئه‌زهه‌ر رایگه‌یاند، زانكۆی ئه‌زهه‌ر، سه‌بری عه‌بدولڕه‌ئووفی بۆ لێكۆڵینه‌وه بانگهێشتكردووه، كه مامۆستای فیقهی به‌راورده له زانكۆكه، كه له فه‌توایه‌كدا، رێگه‌ی به پیاوداوه سێكس له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره مردووه‌كه‌ی بكات و فه‌تواكه‌شی به "سێكسی ماڵئاوایی" وه‌سفكردووه.
جێگیری سه‌رۆكی زانكۆی ئه‌زهه‌ر راشیگه‌یاند، ده‌یانه‌وێت بزانن ئه‌و مامۆستایه‌ی زانكۆكه پشتی به كام به‌ڵگه به‌ستووه بۆ ئه‌و فه‌توایه، كه مشتومڕێكی زۆری درووستكردووه.
لای خۆیه‌وه، سه‌بری عه‌بدولڕه‌ئووف، خاوه‌نی فه‌تواكه به وێبسایتی "یوم السابع"ی راگه‌یاندووه، له شه‌ریعه‌تدا رێگه به پیاودراوه، دوای مردنی هاوسه‌ره‌كه‌ی، جه‌سته‌ی هاوسه‌ره‌كه‌ی بشتوات، واتا رێگه‌ی پێدراوه ده‌ستی لێبدات، كه‌واته ئاساییه ده‌ست له جه‌سته‌ی هاوسه‌ره‌كه‌ی بدات دوای مردنی، به‌ڵام له رووی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه كارێكی شیاو نییه.
سه‌بری روونیشی ده‌كاته‌وه، هیچ پیاوێك سێكس له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره مردووه‌كه‌ی ناكات، مه‌گه‌ر له حاڵه‌تی ده‌گمه‌ندا نه‌بێت، كه به "سێكسی ماڵئاوایی" ناوی بردووه، هاوكات راشیده‌گه‌یه‌نێت، هه‌رچه‌نده ئه‌و كاره ره‌نگه ببێته هیۆ گواستنه‌وه‌ی نه‌خۆشی، به‌ڵام به هیچ جۆرێك پێچه‌وانه‌ی شه‌رع نییه و حه‌ڵاڵه، به‌ڵام كارێكی نامۆیه و مرۆڤایه‌تی پێیڕانه‌هاتووه.