باوك و كوڕێك له تینوێتیدا خنكان
K24 - هه‌ولێر:
تیمی "عه‌ون" بۆ گه‌ڕان و فریاگوزاری، رایگه‌یاند، ته‌رمی باوك و كوڕێكی كوێتی له بیابانی "حه‌فر باتن" دۆزراوه‌ته‌وه، كه له تینوێتیدا له بیابان خنكاون.
وه‌ك وێبسایتی العربیه بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئه‌و باوك و كوڕه له بیابانی نێوان سعوودیه و كوێت رێگه‌یان ونكردووه و په‌یوه‌ندییان پچڕاوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما له ناوچه‌كه به‌رزبووه‌ته‌وه، ئۆتۆمبێله‌كه‌شیان له لمی بیابان چه‌قیوه و به‌هۆی گه‌رما و تینوێتییه‌وه‌ش خنكاون.
وێبسایته‌كه به‌ڵگه‌نامه‌ی كوه‌یتی ئه‌و پیاوه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه، ناوی فه‌ره‌ج ئال ده‌راجییه و ته‌مه‌نی 30 ساڵه، له‌گه‌ڵ كوڕه 9 ساڵییه‌كه‌ی به‌ناوی سالم كه به ئۆتۆمبێله‌كه‌یان ويستوويانه‌وه له یه‌كێك له لادێكانی سه‌ر سنووره‌كه به‌ناوی "قلێب" بگه‌ڕێنه‌وه كوێتی پایته‌خت، به‌ڵام رێگه‌یان ون كردووه.
تیمه فریاگوزارییه‌كه رایگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و كوڕ و باوكه ئۆتۆمبێله‌كه‌یان له لمه‌كه چه‌قیوه، دابه‌زیون و ویستوویانه به دوای هاوكاریدا بگه‌ڕێن، به‌ڵام به‌هۆی پله‌ی گه‌رمی ئه‌و شوێنه و نه‌بوونی ئاو، له تینوێتییان خنكاون، ته‌رمی منداڵه‌كه له نزیك ئۆتۆمبێله‌كه و باوكه‌كه‌ش هه‌ندێك دوورتر كه‌وتووه.
عه‌قید زیاد ره‌قیتی، گوته‌بێژی پۆلیسی ناوچه‌ی شه‌رقیه، رایگه‌یاند، ته‌رمی باوك و كوڕه‌كه گواستراوه‌ته‌وه نه‌خۆشخانه و دوای گرتنه‌به‌ری رێكاری پێویست، ته‌رمه‌كان راده‌ستی كه‌سوكاره‌كانییان ده‌كرێته‌وه.