به‌هۆی هه‌ڵكه‌ندنی واژۆ له‌سه‌ر جگه‌ری نه‌خۆشه‌كان پزیشكێك سزا ده‌درێت
K24 - هه‌ولێر:
بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی پزیشكێكی به‌ریتانی، به‌ناوی سیمۆن برامهاڵ، مشتوموڕێكی زۆری له‌و وڵاته به‌دوای خۆیدا هێناوه، دوای ئه‌وه‌ی ئاشكرای كرد، واژۆی خۆی له‌سه‌ر جگه‌ری ئه‌و نه‌خۆشخانه هه‌ڵكه‌ندووه، كه نه‌شته‌رگه‌ری بۆ كردوون.
ئه‌و پزیشكه به‌هۆی سكاڵای دوو نه‌خۆش، كه مافه‌كانی پێشێلكردوون، دانی به‌وه‌دا ناوه، به‌هۆی ئامێرێكی تایبه‌ت، بۆ راگرتنی خوێنبه‌ربوون و "كه‌وی" كردنی ده‌ماره‌كان به‌كارده‌هێنرێت، واژۆی خۆی له‌سه‌ر جگه‌ری ئه‌و نه‌خۆشانه كردووه.
به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی میدیاكانی ئه‌و وڵاته بڵاوییانكردووه‌ته‌وه، برامهاڵ له مانگی دیسه‌مبه‌ری 2013 راگیراوه، دوای ئه‌وه‌ی له مانگی شوبات" فێبرایه‌ری هه‌مان ساڵدا، دانی به‌وه‌داناوه، پیتی یه‌كه‌می ناوه‌كه‌ی له‌سه‌ر جگه‌ری نه‌خۆشێك هه‌ڵكه‌ندووه و له مانگی ئاب/ ئۆگستۆسیش هه‌مان كاری دووباره كردووه‌ته‌وه، دواتریش به‌و هۆیه‌وه ده‌ستگیركراوه.
دواتریش دادگای به‌ریتانی، به كه‌فاله‌ت برامهاڵی ئازاد كردووه، به‌و پێیه‌ی ئه‌و كاره‌ی پزیشكه‌كه، هیچ زیانێكی بۆ ته‌ندرووستی نه‌خۆشه‌كان نه‌بووه.
ئێستا جارێكی دیكه بڕیاره ئه‌و پزیشكه له‌به‌رده‌م دادگا ئاماده بێت، بۆ ئه‌وه‌ی له 12ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری 2018 بڕیاری كۆتایی له باره‌ی پیشه‌كه‌یه‌وه بدرێت.