بۆچى له ره‌مه‌زاندا سه‌ره‌ڕاى به‌رۆژووبوون كێشى جه‌سته زياد ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
هه‌رچه‌نده به شێوه‌يه‌كى سرووشتى رۆژووگرتن هۆكارێكى سه‌ره‌كييه بۆ دابه‌زاندنى كێش و توانه‌وه‌ى چه‌ورى كه‌ڵه‌كه‌بووى جه‌سته و ناو ملووله‌كانى خوێن، به‌ڵام په‌يڕه‌ونه‌كردنى رێچكه‌يه‌كى زانستى له خواردن و ره‌چاونه‌كردنى رێنماييه ته‌ندرووستييه‌كان ده‌بێته هۆى زيادبوونى كێشى جه‌سته.
ئه‌م هۆكارانه ده‌بنه هۆى زياتربوونى كێشى جه‌سته له مانگى ره‌مه‌زاندا:
*زۆرخواردن و خواردنه‌وه له نێوان به‌ربانگ و پارشێوه‌دا به بێ هيچ جووڵه‌يه‌ك.
*زۆرخواردنى شيرينى و ئه‌و بابه‌تانه‌ى ده‌وڵه‌مه‌ندن به گه‌رمۆكه‌ى زۆرى شيرينى و چه‌ورى وه‌ك پاقلاوه و جۆره‌كانى ديكه‌ى شيرينى، به‌و پێيه‌ى جه‌سته پێويستى به شه‌كر هه‌يه، رۆژووان حه‌زى زياترى بۆ شيرينى ده‌چێت، له كاتێكدا خواردنى چه‌ند دنكه خورمايه‌ك پێويستى جه‌سته بۆ شه‌كر تێر ده‌كات و پێويست ناكات ئه‌وه‌نده شيرينى بخورێت.
*خواردنى شتى سووركراوه، كه ده‌وڵه‌مه‌نده به چه‌ورى و گه‌رمۆكه‌ى زۆرى تێدايه.
*پڕكردنى گه‌ده بێ ئاماده‌كارى پێشوه‌خته له كاتێكدا رۆژووان ماوه‌ى زياتر له 12 كاتژمێر هيچى نه‌خواردووه و ده‌ستبه‌جێ ده‌ست به خواردنى زۆر ده‌كات. باشتر وايه سه‌ره‌تا په‌رداخێك شه‌ربه‌ت يان گيراوه‌ى سرووشتى بێ شه‌كر بخورێته‌وه، ياخود چه‌ند دنكه خورمايه‌ك و په‌رداخێك كه سارد نه‌بێت بخورێته‌وه و دواى 10 تا 20 خوله‌ك نان بخورێت.
*وه‌رزش نه‌كردن و دواى به‌ربانگ كردنه‌وه و نان خواردن راسته‌وخۆ راكشان.
*راسته‌وخۆ دواى به‌ربانگكردنه‌وه خه‌وتن.
شاره‌زايانى ته‌ندرووستى خۆراكى و جه‌سته‌يى باس له‌وه ده‌كه‌ن، پێويسته دواى نان خواردن بۆ ماوه‌ى نيو كاتژمێر رۆيشتن بخرێته به‌رنامه‌ى رۆژانه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و خواردنه‌ى ده‌خورێت هه‌رس بكرێت و كێشى جه‌سته زياتر نه‌بێت.