چەند خواردنێک بە گەنجی دەتهێڵنەوە

خواردنی دژە ئۆکسانن و سوودی زۆریان بۆ لەشی مرۆڤ هەیە

K24 – هه‌ولێر:

زانایان چەند رێگایەکیان دۆزیوەتەوە کە دەبنە هۆی خاوکردنەوەی پرۆسەی پیربوون کە گرنگترینیان خواردنی بەرهەمە دژە ئۆکسانەکانە.

زانکۆی ماریلاندی ئەمەریکی  لە توێژینەوەیەکیدا ئاشکرایکردووە، خواردنی بەرهەمە دژە ئۆکسانەکان، سەلامەت و هەرزانن بۆ پاراستنی پێستت لە پیربوون.

توێژینەوەکە لەسەر 463 ئەنجامدراوە و تیایدا ئاشکراکراوە، خواردنی بەرهەمە رووەکییەکانی فلاڤانۆید(کۆمەڵەیەکی بەرهەمی رووەکین) کە دژە ئۆکسانن، دەتوانن هەوکردن و پیربوون لە مرۆڤدا خاو بکەنەوە.

هەروەها جیا لەو سوودانە، ئەو جۆرە میوە و رووەکانە دەبنە هۆی بەهێزکردنی سییەکانی ئەو کەسانەی جگەرە ناکێشن یاخود وازیان لەجگەرە کێشان هێناوە.

بەگوێرەی هەواڵێکی سایتی وۆرلد هێلس فوود، ئەم چەند خۆراکە سەرچاوەی سەرەکی فلاڤۆنۆیدن:

پیاز، سێو، چەند جۆرێکی قارچک، کەلەرم، گێلاس، تەماتە، بادەم، مۆز، جۆرەکانی توو، پرتەقاڵ، شووتی، شەربەتی مێووژ، لیمۆ و کاهوو.

 Source: knowridge science report

H.J