پیاوێك به شمشێر 26 شووتی له‌سه‌ر سكی خۆی ده‌شكێنێ
K24 - هه‌ولێر:
پیاوێك به‌ناوی ئه‌شریتا فۆرمان، به‌هۆی شكاندنی 26 شووتی له‌سه‌ر سكی خۆی به شمشێر، توانی ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یی تۆمار بكات و بچێته كتێبی گینیس بۆ ژماره پیوانه‌ییه‌كان.
ئه‌شریتا خه‌ڵكی فیلادیلفیای ئه‌مه‌ریكایه و به‌ماوه‌ی یه‌ك خووله‌ك، 26 شووتی به شمشێر له‌سه‌ر سكی خۆی ده‌شكێنێ. هه‌ر چه‌نده پێشتریش به‌هۆی شكاندنی كاڵه‌ك له‌سه‌ر سكی كه‌سێكی دیكه ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یی تۆمار كردبوو، به‌ڵام ئه‌مجاره بریاریدا ئه‌و سه‌ركێشییه بكات و شووتییه‌كان له‌سه‌ر سكی خۆی بكات به دوو پارچه‌وه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی abc news ئه‌و پیاوه ئه‌مه‌ریكییه هیچ به‌ربه‌ست یان كه‌ره‌سته‌یه‌كی بۆ پارێزگاریكردن له سكی به‌كارنه‌هێناوه. ئه‌و 26 شووتییه شكاو‌ه‌یشی پێشكه‌شی خواردنگه‌یه‌كی ناوچه‌كه‌ی كردووه كه شه‌ربه‌تی تایبه‌تیش له‌گه‌ڵ خواردنه‌كانیاندا ئاماده ده‌كه‌ن.