هەفتەی یەکجار سێکس کردن 12 ساڵ گەنجترت دەکاتەوە
K24 – هه‌ولێر:
توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ، چه‌ند كار و چالاكییه‌كی دیاریكردووه، كه وا له مرۆڤ ده‌كه‌ن له ناخه‌وه هه‌ست به‌وه بكه‌ن، 12 ساڵ گه‌نجترن.
پاول ستارکێی، پزیشکی بواری ماسوولکە و ئێسك، بە یارمەتی کۆمپانیای نیو جی بەریتانی تایبەت بە تەرخانکردنی پێدوایستی تەندروستی جەستەیی، توێژینه‌وه‌یه‌كی ئەنجامداوە و به گوێره‌ی ئه‌نجامه‌كه‌شی چالاكییه‌كانی وه‌ك ئەنجامدانی سێکس (هەفتەی یەکجار)، گەشتکردن، بەخێوکردنی ئاژەڵی ماڵی و بە تەنها نەبوون، هەستی گەنجبوونەوە بە مرۆڤ دەبەخشن.
توێژەرەکە، تاقیکردنەوەی لەسەر 1000 کەس کردووە و بۆی دەرکەوتووە، ئەنجامدانی ئەو کار و چالاکییانە، وا لە مرۆڤ دەکات، هەستبکات 12 ساڵ گەنجترە لەوانەی ئەو چالاکیانە ئەنجام نادەن.
پاول ستارکێی لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەی سەنی بەریتانی لەبارەی بەدواداچوونەکەی دەڵێت: "سەدان ساڵە خەڵک بەدوای ئەوەدا دەگەڕێن چۆن بتوانن هەست بە گەنجی خۆیان بکەن".
پاول دەشڵێت: "لە توێژینەوەکەم ئەو هۆکارانەم ئاشکراکردووە کە لە ناوەوە واتلێدەکەن هەست بەگەنجی بکەیت بێ گوێدانە ئەوەی تەمەنت چەندە".
H.J