شوێنى په‌نجه مۆر بۆ ئايفۆن8 زياد ده‌كرێت
K24- هه‌ولێر
له‌گه‌ڵ نزيكبوونه‌وه‌ى واده‌ى راگه‌ياندنى ئايفۆن8، چه‌ند تايبه‌تمه‌ندييه‌كى ديكه‌ى ئه‌و مۆبايله دزه‌ى پێ ده‌كرێت و ئاشكرا ده‌بێت.
ماڵپه‌ڕى هافيگتۆن پۆست، بڵاويكردووه‌ته‌وه، له‌دواين ئه‌و زانياريانه‌ى ده‌رباره‌ى ئايفۆن8 دزه‌ى پێكراوه، بوونى په‌نجه مۆرێكه له‌پشته‌وه‌ى مۆبايله‌كه، به‌مه‌به‌ستى ناساندنى به‌كارهێنه‌رى ئه‌و مۆبايله.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه، كه جۆرى ئه‌و پاترييه‌ى بۆ ئايفۆن8 داندراوه قه‌باره‌كه‌ى 4.7 ئينج ده‌بێت.
روونيشكردووه‌ته‌وه، يه‌كێك له‌تايبه‌تمه‌ندييه‌كانى ديكه‌ى ئايفۆن8 بريتييه له‌شاردنه‌وه‌ى دوگمه‌ى سه‌ره‌كى home button، به‌جۆرێك كۆمپانيا هه‌ڵده‌ستێت به دانانى ئه‌م دوگمه‌يه له‌ناوه‌وه‌ى شاشه و هيچ هه‌ستى پێ ناكرێت، هۆكارى ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕيته‌وه بۆ فراوانكردنى پانتايى قه‌باره‌ى شاشه‌ى ئايفۆنه‌كه.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌ره‌نگى شاشه و كوالێتى وێنه‌كه‌شى كردووه، جياوازه له‌گه‌ڵ ئايفۆنه‌كانى پێشخۆى وكوالێتييه‌كه‌ى به‌رزتره و به‌هه‌ردوو جۆرى شاشه‌ى (LCDوOLED) به‌رهه‌مده‌هێندرێت.
سه‌باره‌ت به قه‌باره‌ى ميمۆريه‌كه و نرخه‌كه‌شى، بڵاوكراوه‌ته‌وه كه 128 گێگابايت نرخه‌كه‌ى به 999 دۆلار ده‌بێت، به‌ڵام قه‌باره‌ى 256 گێگابايت 1099 دۆلار ده‌بێت، به‌مه‌ش يه‌كه‌مين ئايفۆنه كه نرخه‌كه‌ى به‌مجۆره به‌رزبێت.
له رۆژى 7ى ئه‌يلول/ سێپته‌مبه‌رى 2016 له‌كۆنگره‌يه‌كى تايه‌به‌تدا، له‌شارى سان فرانسيسكۆ له ويلايه‌تى كاليفۆرنياى ئه‌مه‌ريكا، كۆمپانياى ئه‌پڵ، هه‌ردوو مۆبايلى iPhone 7 و iPhone 7 plus به‌فه‌رمى راگه‌ياند و تايبه‌تمه‌ندييه‌كانى خسته‌ڕوو، وابڕياره له‌ماوه‌يه‌كى نزيكدا ئايفۆن8 به‌تايبمه‌تمه‌ندى نوێ جياواز له ئايفۆنه‌كانى پێشخۆى بخاته بازاڕه‌وه.