دوو فڕۆکەی جەنگی لە ئاسماندا خۆیان بەیەکدا دەکێشن

یەکێک لە فڕۆکەوانەکان پەڕەشووتی نەبووە

K24 – هه‌ولێر:

دوو فڕۆکەی جەنگی سەر بە هێزی ئاسمانی وڵاتی هیند، لە کاتی نمایشدا، لە ئاسماندا خۆیان بەیکدا دەکێشن.

بەگوێرەی هەواڵێکی سایتی ئاڕ تی رووسی، دوو لە فڕۆکەوانەکان راستەوخۆ دوای پێکدادانەکە، لە رێگای پەڕووشت خۆیان لە فڕۆکەکان جیاکردووەتەوە، بەڵام یەکێکی دیکەیان کە تەنها سەرنشین بووە، بێ پەڕووشت بووە و گیانی لەدەستداوە.

رووداوەکە دوێنی چوارشەممە 20/02/2019 روویداوە و سوپای ئەو وڵاتەش دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووە.

‌H.J