ئه‌و 6 وڵاته‌ی خه‌ڵكه‌كه‌ی خاوه‌ن ئه‌وپه‌ڕی ته‌ندرووستی نایاب و ته‌مه‌ندرێژین
K24- هه‌ولێر:
زۆربه‌ی خه‌ڵكی جیهان به‌دوای ئه‌و هۆكارانه‌دا ده‌گه‌ڕێن، كه ببن به خاوه‌ن ته‌ندرووستییه‌كی باش و ته‌مه‌نێكی درێژتریان هه‌بێت.
ئاستی ته‌ندرووستیش له وڵاتێكه‌وه بۆ وڵاتێكی دیكه جیاوازه و، به‌گوێره‌ی سایتی میدیایی "میرۆر"ی به‌ریتانی، چه‌ند نه‌ریتێكی بنچینه‌یی هه‌ن، كه بوونه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی ژماره‌یه‌ك وڵاتی جیهان بگه‌نه باشترین ئاستی ته‌ندرووستی، ئه‌وانیش:
- فینله‌ندا: به‌خته‌وه‌ری و بیركردنه‌وه له كاره له‌پیشینه‌كانیان
بۆ ساڵی 2018 له‌نێوان 156 وڵات‌دا، فینله‌ندا پله‌ی یه‌كه‌می به‌ركه‌وتووه، له‌وه‌ی كه خه‌ڵكه‌كه‌ی به‌خته‌وه‌ره و رێز له سرووشت و ئاشتی و ئارامی ده‌گرێت. له‌وباره‌یه‌وه میك ویكینگ، سه‌رۆكی په‌یمانگه‌ی به‌خته‌وه‌ری ئه‌و وڵاته ده‌ڵێت: "زۆرێك له شكسته‌كانی رۆژانه‌مان كاریگه‌ری درێژخایه‌نی له‌سه‌ر كوالیتی ژیانی ئێمه نییه" و، ئامۆژگاری هه‌ر كه‌سێكی دیكه‌ش ده‌كات، كاره گرنگه‌كانیان له لیستێكدا ئاماده بكه‌ن و ته‌نیا گرنگی به كاره له‌پێشینه‌كانیان بده‌ن.
- هۆڵه‌ندا: ئه‌سپ سواری و پاسكیل سواری
ژماره‌ی پاسكیل له هۆڵه‌ندا له ژماره‌ی دانیشتوانی ئه‌و وڵاته زیاتره، به‌شێوه‌یه‌كی رێژه‌یی خه‌ڵكی هۆڵه‌ندا هه‌فتانه بۆماوه‌ی 74 خوله‌ك پاسكیل به‌كارده‌هێنن و، له شاره‌كانی وه‌ك ئه‌مستردامیش، له‌ناو سه‌رجه‌م هۆكاره‌كانی گواستنه‌وه، پاسكیل رێژه‌ی 70%ی به‌رده‌كه‌وێت.
ئه‌وه‌ش پشتڕاستكراوه‌ته‌وه، لێخوڕینی پاسكیل مه‌ترسی نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و شه‌كره و هه‌ندێ جۆری شێرپه‌نجه كه‌م ده‌كاته‌وه.
- ئایسلاند: خواردنی ماسی
له ریزبه‌ندی وڵاتانی خاوه‌ن باشترین ته‌ندرووستیدا له‌ناو وڵاتانی جیهان، ئایسله‌ند له‌پله‌ی یه‌كه‌مدایه و، پسپۆران هۆكاری ئه‌و ته‌ندرووستییه باشه‌ش بۆ فاكته‌رێكی نامۆ ناگه‌ڕێننه‌وه، چونكه یه‌كلایی بووه‌ته‌وه، كه خواردنی ماسی رۆڵێكی سه‌ره‌كی له شێوازی ژیانی خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته‌دا ده‌گێڕێت، به‌تایبه‌ت كه ماسییه زه‌یتییه‌كان "سه‌له‌مون، سه‌ردین و جۆره‌كانی دیكه‌ی ماسی" به ترشه چه‌ورییه‌كانی وه‌ك ئۆمیگا 3 ده‌وڵه‌مه‌ندن و، ئه‌و مادده‌یه به‌رگری له پاراستنی توندرووستی دڵ و مێشك ده‌كات، هه‌روه‌ك به‌رهه‌مه‌كانی شیر و سپیایی كوالیتی به‌رز به‌شێكی گه‌وره له سیسته‌می خۆراكی خه‌ڵكی ئایسلاند پێكده‌هێنێت.
- ئیتاڵیا: خێزان
ئیتاڵیا به وڵاتی ته‌مه‌ندرێژترین مرۆڤی سه‌ر رووی زه‌وی هه‌ژمارده‌كرێت، خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته په‌یوه‌ندی و خۆشه‌ویستییه‌كی به‌هێزیان له‌گه‌ڵ خێزان و هاوڕێدا هه‌یه و، چێژ له خواردنه ساده و ناوخۆییه‌كانیان وه‌رده‌گرن. كه به‌گوێره‌ی توێژینه‌وه‌كان، تۆڕی خێزان و كۆمه‌ڵگه تێكه‌ڵاوه‌كان زیاتر له وه‌رزش و كه‌مكردنه‌وه‌ی كێشی له‌ش و دووركه‌وتنه‌وه له خواردنه‌وه‌ی كحوولییه‌كان كاریگه‌ری ئه‌رێنی له‌سه‌ر ته‌ندرووستی مرۆڤ هه‌یه.
- فه‌ره‌نسا: خواردنی ژه‌مه خۆراكه‌كان له‌سه‌ر سفره
كریستیان وۆڵف، راهێنه‌ری ناودار و داهێنه‌ری په‌رتووكی "گوتاری رزگاركردنی جه‌سته" ده‌ڵێت: "خه‌ڵكی فه‌ره‌نسا هه‌رگیز ژه‌می ئێواره به‌دیار ته‌له‌فزیۆنه‌وه ناخۆن، ئه‌مه‌ش مانای وایه كه ئه‌وان هه‌ست به‌و بڕه خۆراكه ده‌كه‌ن كه به‌كاری ده‌هێنن، هه‌روه‌ك ئه‌وان ئاهه‌نگ به خواردنه‌كه‌یانه‌وه ده‌گێڕن و به‌و چاوه سه‌یری خواردن ده‌كه‌ن، كه تاقیكردنه‌وه‌ی هه‌سته‌كانه بۆ خۆشه‌ویستییان بۆ ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی و، هه‌میشه بۆ خواردنی ژه‌مه خۆراكێكی گه‌وره ماوه‌ی 2 كاتژمێر له‌سه‌ر سفره ده‌مێننه‌وه، ئه‌مه‌ش ماوه‌یه‌كی ته‌واوه بۆ هه‌زمكردنی خواردن".
- چین: په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ خواردن
پسپۆری خواردنی چینی، خاتو لۆرین كلیسۆلد كه داهێنه‌ری په‌رتووكێكه به‌ناوی "بۆچی چینییه‌كان حیساب بۆ كالۆری ناكه‌ن"، ئاماژه به‌وه ده‌كات چینییه‌كان هیچ زاراوه‌یه‌كییان نییه كه گوزارشت له كالۆری بكات و ئه‌وان خواردن ته‌نیا وه‌ك ژه‌مه‌خۆراكێك ده‌بینن، له‌كاتێكدا رۆژانه 3 ژه‌م خواردن ده‌خۆن و كاتێك هه‌ستیان به تێربوون كرد، ده‌ست له خواردن هه‌ڵده‌گرن.
H.B