چالاكێكى ئيسرائيلى وێنه‌ى خۆى له مزگه‌وتى پێغه‌مبه‌رى ئيسلام بڵاوده‌كاته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
چالاكى ئيسرائيلى له تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان بين تزيون، كه خاوه‌نى ناوبانگێكى زۆره له ئيسرائيل، ژماره‌يه‌ك وێنه‌ى خۆى له مزگه‌وتى پێغه‌مبه‌رى ئيسلام له شارى مه‌دينه بڵاوكرده‌وه.
ئه‌و چالاكه ئيسرائيله كار بۆ رۆژنامه‌ى "Times of Israel" ده‌كات و له پۆستێكدا چه‌ند وێنه‌يه‌كى خۆى بڵاوكردووه‌ته‌وه و له‌سه‌ر وێنه‌كان نووسيويه‌تى: "كاتێك دووه‌م جووله‌كه سه‌ردانى پيرۆزترين مزگه‌وتى ئاينى ئيسلام ده‌كات دواى حه‌ره‌مى مه‌ككه".
هه‌روه‌ها له تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى ئينستگرام، گرته‌يه‌كى ڤيديۆيى خۆى بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه له نزيك گۆڕى پێغه‌مبه‌رى ئيسلام محه‌ممه‌د (دروودى خواى له‌سه‌ر بێت) له مزگه‌وتى نه‌به‌وى گرتوويه‌تى. له كۆتايى ڤيديۆكه‌شيدا گۆشه‌يه‌كى جانتاكه‌ى ده‌رده‌كه‌وێت كه به عيبرى له‌سه‌رى نووسراوه. وه‌ك به‌ڵگه‌يه‌ك بۆ ئه‌وه‌ى بڵێت ئه‌و وێنانه‌ى گرتوونى درووستكراو نيين.
له پۆستێكى ديكه‌يدا نووسيويه‌تى: "گه‌لى جوو و عه‌ره‌ب، به‌شدارن له يه‌ك مێژوودا و ره‌چه‌ڵكى خوێنيان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئيبراهيم پێغه‌مبه‌ر، له‌گه‌ڵ خۆشه‌ويستى و رێزى يه‌كدى ئاشتى باڵ ده‌كێشێت به‌سه‌ر هه‌موو ناوچه‌ى خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستدا".