ڤيديۆ.. له‌ چين ورده‌ماسى و هه‌شتپێ ده‌بارن

هه‌زاران ورده‌ماسى و هه‌شتپێ و ئه‌ستێره‌ى ده‌ريا و زينده‌وه‌رى ديكه‌ى ئاوى له‌ ئاسمانى شارى سينداوى چين بارين

K24 – هه‌ولێر:

گه‌رده‌لوولێكى به‌هێز كه‌ له‌ ده‌رياوه‌ هه‌ڵيكردووه‌، بووه‌ هۆى ئه‌وه‌ى هه‌زاران ورده‌ماسى و هه‌شتپێ و ئه‌ستێره‌ى ده‌ريا و زينده‌وه‌رى ديكه‌ى ئاوى له‌ ئاسمانى شارى سينداوى چين ببارن.

رۆژنامه‌ى ده‌يلى مێلى به‌ريتانى له‌ زارى ده‌سته‌ى كه‌شناسى چينه‌وه‌ بڵاويكرده‌وه‌، ئه‌و با به‌هێزه‌ى ناوچه‌كه‌ى گرتووه‌ته‌وه‌، بووه‌ته‌ هۆى ئه‌وه‌ى هه‌زاران زينده‌وه‌رى ده‌ريا، به‌ ئاسماندا په‌رش و بڵاو ببنه‌وه‌ و به‌سه‌ر شاره‌كه‌دا ببارن.

هاوشێوه‌ى ئه‌و رووداوه‌، ساڵى رابردووش له‌ شارى تامبيكۆى مه‌كسيك روويدا و هه‌زاران ورده‌ماسى به‌سه‌ر شاره‌كه‌دا بارين.