چى له جه‌سته‌دا رووده‌دات كاتێك شه‌كر زۆر ده‌خۆيت
K24 – هه‌ولێر:
سه‌ره‌ڕاى زۆر به‌كارهێنانى شه‌كر له‌م ساڵانه‌ى دواييدا، به هۆى په‌يدابوونى به‌رهه‌مه شيرينييه‌كانه‌وه، به‌ڵام زيانه‌كانى ژه‌هرى سپى تا دێت زۆرتر ئاشكرا ده‌بن و پزيشكان و توێژه‌ران هۆشدارى ده‌ده‌ن له به‌كارهێنانى زۆرى ئه‌و ژه‌هره سپييه.
خاوه‌نى كتێبى بردنى عه‌قڵى ئه‌مريكى، رۆبرت لوستينگ رايگه‌ياند، شه‌كر هۆكارى سه‌ره‌كى زۆربه‌ى كێشه ته‌ندرووستييه‌كانى جه‌سته‌ى مرۆڤه.
ئه‌و توێژه‌ره ده‌ڵێت: كاتێك خه‌ڵك بڕێكى زۆر شه‌كر به‌كار ده‌هێنن، ريخۆڵه‌كان ده‌يمژن و له رێى سووڕى خوێنه‌وه ده‌گاته جه‌رگ و ئه‌ويش ته‌نيا ئه‌ندامى جه‌سته‌يه ئه‌ركى گۆڕينى گه‌رديله خۆراكييه‌كانى له ئه‌ستۆيه بۆ مادده‌ى فراكتۆز.
كاتێك فراكتۆز له جه‌سته‌دا زۆر بوو، جه‌رگ رووبه‌ڕووى فشارى زۆر ده‌بێته‌وه. هيچ بژارێكى له به‌رده‌مدا نامێنێت، جگه له‌وه‌ى به‌رده‌وام بێت له پرۆسه‌ى گۆڕينى ئه‌و ماددانه‌ى پێى ده‌گات و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌بێت بيانگۆڕێت بۆ چه‌ورى كه‌ڵه‌كه‌بوو.
كه‌ڵه‌كه‌بوونى چه‌ورى له جه‌رگدا ده‌بێته هۆى ده‌ركه‌وتنى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ئه‌نسۆلين و ئه‌وه‌ش ده‌رفه‌تى تووشبوون به به‌رزبوونه‌وه‌ى فشارى خوێن و نه‌خۆشى ديكه له سه‌رووى هه‌موويانه‌وه شێرپه‌نجه زياد ده‌كات.
مه‌زنده ده‌كرێت له سه‌دا 40ى ئه‌مريكييه‌كان به ده‌ست يه‌كێك له‌و نه‌خۆشييانه‌وه بناڵێنن كه به هۆى شه‌كره‌وه رووبه‌ڕوويان بووه‌ته‌وه.