شازاده بۆدروم ده‌بوژێنێته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ی سه‌باحی توركی، راپۆرتێكی ده‌رباره‌ی گه‌شته‌كه‌ی، شازاده وه‌لید بن ته‌لال و یاوه‌رانی بۆ شاری بۆدرومی توركیا بڵاوكردووه‌ته‌وه‌و نووسیوویه‌تی "ده‌سه‌ڵاتداران رێوشوێنی ئاسایشی توندیان گرتووه‌ته‌به‌ر تا سه‌لامه‌تی ژیانی شازاده سعوودیه‌كه و خێزانه‌كه‌ی بپارێزن و له‌و ماوه‌یه‌شدا خه‌رجی گه‌شته‌كه‌ی وه‌لید بن ته‌لال و یاوه‌رانی بڕی 2.5 ملیۆن لیره‌ی توركی (800 هه‌زار دۆلاری ئه‌مریكی) بووه".
رۆژنامه‌كه راپۆرته‌كه‌یدا كه له ژیر ناوی "شازاده شاری بۆدرومی بوژانده‌وه" بڵاوكردووه‌ته‌وه‌و ده‌ڵێت "شازاده زیاتر له 300 جانتای گه‌شت و 30 پایسكیلی پێبووه، به تایبه‌تی به شێكیان كاتی ده‌ویست تا بارگاوی بكرێنه‌وه له‌و هوتێله‌ی خێزانه‌كه‌ی تێدا بووه".
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی رۆژنامه توركییه‌كه، شازاده وه‌لید و خێزانه‌كه‌ی له سه‌ره‌تای گه‌یشتنیانه‌وه به شاره گه‌شتیارییه‌كه، تا ئێستا زیاتر له 2.5 ملیۆن لیره‌ی توركی (800 هه‌زار دۆلاری ئه‌مریكی)یان خه‌رجكردووه، خه‌رجییه‌كانیش جۆراوجۆر بوون و تێچووی هوتێله نایابه‌كه‌ی خێزانه‌كه‌ی تێدا بووه شه‌وی 40 هه‌زار یۆرۆ بووه‌و 7 ئۆتۆمبیلی نایابی تایبه‌ت به كه‌سایه‌تییه گه‌وره‌كانیشی بۆ خێزانه‌كه‌ی به كرێ گرتووه".
جگه له‌وانه‌ش، یه‌خته تایبه‌ته‌كه‌ی شازاده كه نرخه‌كه‌ی زیاتر له 100 ملیۆن دۆلاره له‌گه‌ڵ فڕۆكه‌ی تایبه‌تی ئه‌منی و 3 به‌له‌می مامناوه‌ند بۆ پاراستنی ملیاردێره سعوودیه‌كه له ناو ده‌ریادا هێنراونه‌ته شاره‌كه".
هه‌روه‌ها شازاده ملیاردیره‌كه، نسرات گوكچه، چێشتلێنه‌ره ناوداره‌كه‌ی توركیا كه به "خۆشه‌ویستی خوێ" ناسراوه‌و شوینی مانه‌وه‌ی له شاری ئیستانبوڵه، به فڕۆكه‌یه‌كی تایبه‌ت هێناوه‌ته شوێنی مانه‌وه‌ی خۆی تا ژه‌مه خۆراكێكی تایبه‌ت بۆ خێزانه‌كه‌ی ئاماده بكات. به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ته‌نها بۆ ئه‌و ژه‌مه خواردنه‌ی ئه‌و ئێواره‌یه كه بۆ 15 كه‌س ئاماده‌كراوه، وه‌لید بن ته‌لال بڕی 20 هه‌زار لیره‌ی توركی داوه‌ته چێشلێنه‌ره ناوداره‌كه".
میدیاكانی توركیا بایه‌خێكی زۆریان به سه‌ردانه‌كه‌ی شازاده سعوودییه‌كه داوه‌و ورده‌كاریی خه‌رجی و جموجوڵی شازاده‌یان بڵاوكردووه‌ته‌وه‌و هه‌ندێكیان نووسیوویانه، كاریگه‌ری له‌سه‌ر بوژانه‌وه‌ی گه‌شتیاری له توركیا ده‌بێت".
شاره‌كه به ده‌ریا و كه‌ناراوه جوانه‌كان و هوتێله نایابه‌كان و ژینگه خۆشه‌كه‌ی ناوداره و ژماره‌یه‌كی زۆر كه‌سی وه‌ك سه‌رمایه‌داران و هونه‌رمه‌نده ناوداره‌كان و كه‌سانی وه‌ك شازاده رووی تێده‌كه‌ن.